ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆمه‌ڵ: حكومه‌ت جورئه‌تی نيیە ده‌ست بۆ مه‌له‌فه‌كانی گه‌نده‌ڵی ببات

خەڵک- ئارام سەردار

 

کۆبوونەوەی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر له‌ ئاستی كه‌سی یه‌كه‌م بەڕێوەچوو، ئەندامێکی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانيش ڕایدەگەیەنێت، خراپی پەیوەندیەکانی نێوان یەکێتی و پارتی کاریگەريی لەسەر کاری پەڕلەمان کردوە،  وته‌بێژی مەکتەبی سیاسى كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانيش ڕایگه‌یاند،لەبارەی كۆمه‌ڵێك گرفت له‌ هه‌رێمی كوردستان گفتووکۆسان کرد، گرنگترینیان پرسی بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بوو لەگەڵ ئه‌و كێشانه‌ی له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ن‌.

رێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی مەکتەبی سیاسى كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ڕایگه‌یاند”وەکو كۆمه‌ڵی ئیسلامی لەگەڵ بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەر‌ێمی كوردستان نین، چونکە پێمان وایه‌ داهاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هێندە هەیە کەوا به‌شی مووچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكات”.

سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا باسی لەوەکرد، رێبوار حه‌مه‌دوتى:” بەئاشکرا ئێمە وتوومانە کەوا دەستوور پێویستە بنەمای چارەسەری کێشەکانی هەولێر و بەغداد بن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، داهاته‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستور ئه‌وه‌ی سیادیه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌غداد، له‌ پرسی نه‌وت شه‌فافیه‌تی زیاتر به‌رجه‌سته‌ بێت، لەهەما کاتدا ئه‌ركی حكومه‌تی عیراقە شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكات و حکومەتی هەرێمیش ئەوەی بۆی دێت لە مووچه‌ و ژیان و بژێوی هاوڵاتیان خەرجی بکات. وتیشی، لەکاتێکدا له‌ هه‌رێمی كوردستان گه‌نده‌ڵیه‌كی یه‌كجار زۆر قوڵ و زۆر هه‌یه‌، بەڵام جورئه‌ت ناكات ده‌ست بۆ مه‌له‌فه‌كانی گه‌نده‌ڵی ببات، ئێمەش پێمان وایە چاكسازی له‌ مووچه‌ ناكرێت، بەڵکو پێویستە چاكسازی ڕاسته‌قینه‌ گ له‌ مه‌له‌فی نه‌وت بکرێت و ده‌ست ببرێت بۆ مه‌له‌فه‌كانی تری گه‌نده‌ڵی، ئەوانەی مووچه‌ی بندیوار و چه‌ند مووچه‌یان هەیە نه‌هێڵدرێت و موچه‌ی حه‌قیقی فه‌رمانبه‌ران وه‌ك خۆی بدرێت . بەئەرکی حکومەتی هەرێمیشی زانی بۆ تۆپ باران و له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەدەنگ بێت، لەهەمان کاتدا له‌وه‌ زیاتر ئه‌ركی حكومه‌تی ناوه‌نده‌ سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بپارێزێت ، ئێمه‌ ئیدانه‌ی هه‌موو ده‌ستێوه‌ردانێكی سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین”.

ده‌رباز محه‌مه‌د، ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانيش له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، لەچوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ لای لایەنە سیاسیەکان، سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیان کرد و لە كۆبونه‌وه‌كه‌شدا چەند تەوەرێک گفتووگۆيان لەسەر کرا، بەتایبەت توندووتۆڵکردنی په‌یوه‌ندی نێوان بزوه‌تنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ڕاستە ئێمە لەحکومەتین و ئەوان ئۆپۆزسیۆنن، بەڵام كاریگه‌ريی نابێت، هەروەها لەکۆبوونەوەکە جه‌خت له‌سه‌ر ئەوە كرایه‌وه‌، ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا له‌ هه‌موو كات زیاتر پێویستی به‌ چاكسازیيه‌ ، هه‌ر به‌ چاكسازی كێشه‌ ئابووریه‌كان و نه‌بونی مووچه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت”.

دەشڵێت، “لەئێستادا كێشه‌ و خراپی پەیوەندیەکانی نێوان پارتی و یه‌كێتی كاریگه‌ری كردۆته‌ سه‌ر ئه‌دائی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری كردۆته‌ سه‌ر هه‌مو دامووده‌زگاكان، بۆیە پێویسته‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوری و یاسایی و سیاسیانه‌ كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكرێن” .

کوردستان

پەرلەمانتارێكی تەڤگەر: داوا دەكات مووچەی فەرمانبەران بخرێتە سەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی تەڤگەری ئازادی كە بە نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان هەژمار دەكرێت، داوا دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر بەغدا و خەڵكیش “ڕاپەڕین” بكات.

یوسرا ڕەجەب پەرلەمانتاری سەر بە تەڤگەری ئازادی لە پەرلەمانی عیراق داوای لە حكومەتی هەرێم كرد كە شایستە داراییەكانی فەرمانبەران دبین بكات و ڕایگەیاند خه‌ڵكی هه‌رێم ئازادی و شایسته‌ داراییه‌كانی خۆیانیان ده‌وێ ئه‌گه‌ر پێتان دابین و فه‌راهه‌م ناكرێ ده‌سه‌ڵات به‌ جێ بهێڵن و بڕۆن.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارە، خەڵكی هەرێمی كوردستان تەنیا دوو ڕێگەچارەی لەبەردەمدایە، ” یه‌كێكیان چاره‌سه‌ری ڕیشه‌ییه‌ ئه‌ویش ڕاپه‌رینه‌ دژی سته‌مكاری ده‌سه‌ڵاتی كوردی یه‌ له‌ هه‌رێم ئه‌وی تر هه‌نووكه‌ییه‌ ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌ خۆرانی هه‌رێمه‌ بۆ سه‌ر به‌غدا”.

ئەو پەرلەمانتارە كە حزبەكەی بە تۆمەتی نزیكبوون لە پارتی كرێكارانی كوردستان تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمەوە مۆڵەتی پێنەدراوە دەڵێت: “بۆ خۆم ئیدی جگه‌ له‌ ڕاپه‌رین باوه‌ڕییم به‌ هیچ شتێكی تر نه‌ماوه”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تورکیا: ئەگەر عیراق چاوپۆشی لەپەکەکە بکات، لەهێرشەکانمان بەردەوامدەبین

خەڵک- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی  پەکەکە کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.

 

سەبارەت بە چاوەڕوانییەکانی تورکیا لە عیراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە، پەکەکە کە ساڵانێکە لەو ناوچانەی لە عیراق لانەی کردووە هێرش دەکاتە سەر تورکیا و بێ منەتە بەرامبەر سەروەریی، یەکپارچەیی خاک، ئاسایش و سەقامگیری عیراق.

 

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژ بە ئەندامانی “رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە” کە لە وڵاتەکەیدا هەن.

 

ئەوەش هاتووە ”لەو ڕووەوە وڵاتەکەمان ئامادەی هاریکارییە لەگەڵ عیراق، بەڵام ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا وڵاتەکەمان هەرچییەک ببێت با ببێت وەک ئەوەی تا ئێستا کردوویەتی پێداگرە لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی. لەبەر رۆشنایی ئەوەدا، داوا لە عیراق دەکەین، هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر، داواش لە هەندێک وڵاتی دیکە و رێکخراوە هەرێمییەکان دەکەین کە ئەو ڕەوشە بە هەل دەزانن و بانگەشەی بێ بنەما دژبە وڵاتەکەمان بڵاودەکەنەوە کە هانی تیرۆریستان دەدەن، کۆتایی بەو هەڵوێستە دووفاقییە بهێنن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا و هەڵوێستێکی مەبدەئی بگرنەبەر”.

سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵو

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان