ئێران و سعودیە زۆرترین سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێکردووە



بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لانیکەم ٨٨٣ کەس لەسێدارە دراون، ژمارەیەک کە پێنج ساڵە تۆمار نەکراوە، زۆربەی ئەو لەسێدارەدانانەی کە رێکخراوەکە ئاماژەی پئداون لە ئێران و سعودیە تۆمارکراون، بەڵام ڕەنگە هەزاران حاڵەتی لەسێدارەدانیش لە چین هەبن کە تۆمار نەکراون.

 

 

هێلگێ لیمبۆرگ پەرلەمانتاری ئەڵمانی، وەک هاوسۆزییەک بۆ گەنجانی ئێرانی کە بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییە لە سێدارە دران نمونەی محەمەد مێهدی کەریمی دەهێنێتەوە کە لە ئێران لەسێدارەدرا.

 

ئەو دەڵێت؛ محەمەد پاڵەوانی کاراتێ تەمەنی تەنها ٢٢ ساڵ سزاکەی بە هیچ پرۆسەیەکی یاسایی ڕاستەقینەدا نەڕۆیشتووە لە کاتی دادگاییکردنەکەدا.

 

محەممەد مێهدی کەریمی یەکێکە لەو لانیکەم ٢٠٩ کەسەی کە لە٢٠٢٢ دا، لە ئێران لەسێدارە دراون، بە وتەی ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان.

 

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی لە جیهاندا بە چڕی پیادەی سزای لە سێدارەدانی کردووە، ئەمەش لە دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەبارەت بە سزای لەسێدارەدانەکان کە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا ئەنجامدراون، ڕەنگ دەداتەوە، لە ئێران لانیکەم ٥٧٦ کەس لە سێدارە دراون، کە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە.

 

لە دیوەکەی تری کەنداویشدا ژمارەی قوربانیانی لەسێدارەدان لە زیادبووندایە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ١٩٦ کەس لە سعودیە بە سەربڕین بە شمشێر سزا دراون.

 

ئاگنێس کالامارد سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە کاتی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکەیدا وتی: “لە یەک ڕۆژدا سعودیە ٨١ کەسی لە سێدارە داوە”.

 

بەم شێوەیە ئێران و سعودیە پێکەوە بەرپرسیارن لە زیاتر لە سەدا ٨٠ی ئەو لەسێدارەدانانەی کە لە سەرانسەری جیهاندا تۆمارکراون.

 

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا، بە گشتی لە ٢٠ وڵاتدا ٨٨٣ کەس کۆتایی بەژیانیان هێنراوە لەڕێی لە سێدارەدان، یان بە سەربڕین، یان بە هەڵواسین، یان تەقەکردن یان بە ژەهراویکردن.

 

ژمارەکە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١ بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە، زیادبوونێکی ترسناک بە زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەت، واتە زیاتر لە سەدا ٥٠،بەڵام ئەوە تەنها ژمارە دیارەکەیە، دەنا هەزاران حاڵەتی لەسێدارەدان لە چین ڕوودەدەن و لەم ئامارەدا جێگیر نین، چونکە پەکین ئامارەکان ئاشکرا ناکات و وەک نهێنی دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ ژمارەی سزادان بە سێدارە دەکات، هەمان شت بۆ ڤێتنام و کۆریای باکووریش دەگونجێت.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، زیاتر لە یەک لەسەر سێی ئەو لەسێدارەدانانەی تۆمارکراون، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە بووە.

 

ڕێناتا ئاڵت سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی ئەڵمانیا قەناعەتی بەوە هەیە کە لەسێدارەدانی تاوانباران کاریگەری ڕێگری نییە، چونکە “نابێتە هۆی کەمبوونەوەی کوشتن و ناشبێتە هۆی کەمبوونەوەی تاوانەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان”.

 

هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە؛ شەش وڵاتی دیکە لە ساڵی ٢٠٢٢دا سزای لەسێدارەدانیان بە تەواوی یان بەشێکی هەڵوەشاندووەتەوە، بە تایبەت لە ئەفریقا کە سیرالیۆن و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست سزای لەسێدارەدانیان بە تەواوی هەڵوەشاندەوە، غینیا ئیکواتۆریال و زامبیا ئەم سزایەیان زۆر کەمکردووەتەوە.

 

لیبریا و غاناش لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدان.

 

ڕاپۆرتەکە ئەوەشی تێداخراوەتەڕوو، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢، ١١٢ وڵات بە تەواوی وازیان لە سزای لەسێدارەدان هێناوە.

سەرچاوە؛ DW

وەرزی دابارین بەرەو کۆتایی دەچێت
پێشت وەرزی دابارین بەرەو کۆتایی دەچێت
مەترسی هەیە، کورد لە کەرکوک ببێتە کەمینە
دواتر مەترسی هەیە، کورد لە کەرکوک ببێتە کەمینە
ەیوەندیدار