وەرزی دابارین بەرەو کۆتایی دەچێت



کەشوهەوا ئەم دوو ڕۆژە جێگیر دەبێت، وەرزی دابارین بەرەو کۆتایی دەچێت، ئەگەری تاوە باران هەیە.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنتەوە، پلەکانی گەرما بەزربوونەوەی کەم بەخۆیەوە دەبینێت، نزمترین پلە ١٧ دەبێت، بەرزترینیش ٢٨ پلەی سلیزی دەبێت، با بە ئاڕاستەی باکوری خۆرهەڵات چالاکە.

سبەی بە هەمان شێوە کەشوهەوا وەک ئەمڕۆ جێگیردەبێت، هەرچەندە پێشبینی شەپۆلێکی باران لە کۆتایی هەفتە دەکرێت، بەڵام بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کەشوهەوا بەردەوامە لە گۆڕانە، ئەگەری شەپۆلی باران لە کۆتای هەفتە و سەرەتا هەفتەی داهاتوو هەیە، بەڵام ئەمە جێگیر نییە، ئەگەری گۆڕانی زۆرە.

ناوەڕاست و کۆتایی مانگی پێنج بە گشتی لە هەرێمی کوردستان وەرزی دابارین کۆتایی دێت، ئەگەری تاوە باران یاخود هەورە بروسکە و با دەبێت، ئاسۆ کەمال ئەوە دەخاتەڕوو ئەو تاوە بارانانەی لە کۆتایی وەرزی دابارین هەیە لاواز و کەمە.

ساڵی ڕابردوو لە سەنتەری شاری سلێمانی تا ئەم کاتە ٤٣٣ ملیمەتر باران باریوە، بەڵام ئەمساڵ تا ئێستا ٧٣٣ملیمەتر باران باریوە.

کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
پێشت کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا
ئێران و سعودیە زۆرترین سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێکردووە
دواتر ئێران و سعودیە زۆرترین سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێکردووە
ەیوەندیدار