ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێوان لاهور شێخ جەنگی و سەڵاحەدین بەهادین ئاشكرا كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لەسلێمانی سەردانی سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد.

بەگوێرەی زانیارییەكان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە پەیوەستە بەدۆخی ژیانی هاووڵاتیان و تاووتوێكردنی پرسی كشانەوە و یان مانەوە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و داهاتووی حكومەت.

هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، یەكێتی لەگەڵ یەكگرتوو و لایەنەكانی تر تاووتوێی ئەو بژاردانە دەكات، كە هەفتەی ڕابردوودا لە تویتێكدا هاوسەرۆكی یەكێتی ئاشكرایكردن و ڕایگەیاند: “ئەگەر حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا نەگاتە ڕێككەوتن، شەفافییەتی نەبێت لە خەرجی و داهات، یەكێتی ناچێتە ژێر باری مووچە بڕین. هەڵپەساردنی بەشداری لە پەرلەمان و حكومەت و، هەڵبژاردنی پێشوەخت یەكێك دەبێ لە بژاردەكانمان”.

بڕیارە دوای ئەم كۆبوونەوەیە هاوسەرۆكی یەكێتی سەردانی لایەنەكانی تریش بكات.

کوردستان

تووشبوون بە كۆرۆنا لە ڕۆژێكدا 400 كەسی تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 404 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ٢٢٩٦ پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر ٢١٨ كەس و سلێمانی 35 كەس و لە گەرمیان ٢٩ كەس و دهۆك 101 و هەڵەبجە 21 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە ١٦٠ كەس چاكبوونەوە و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سبەینێ‌ لە سلێمانی گەڕەكێك بێ‌ كارەبا دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی بەختیاری دەكات، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (بەختیاری) نزیك بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكان، فیدەری (۱۹) دەكەین، سبەینێ پێنج شە‌ممە (6/8/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

دەشڵێت: “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە نزیك پردی كۆبانێ‌ ئۆتۆمبێلێك ئاگری گرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە لە نزیك پردی كۆبانێ‌ ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تایبەت ئاگری گرتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ئۆتۆمبێلێك لەجۆری شۆفرلێت بلایزەر، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك پردی كۆبانێ ئاگری گرت و سووتا.

ڕاشیگەیاندووە، زیانی گیان بەدواوە نەبووە، تەنها زەرەری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان