ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەپێی ئامارەكانی هەپەگە هەتا ئێستا ١٠٠ سەربازی توركیا كوژراون
كەجەكە: بە درێژایی ٣٠٠ كیلۆمەتر شەڕ لەنێوان گەریلا و سوپای توركیا هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی كۆمیتەی پەیوەندی دەرەوەی كەجەكە، ئاماژە بەوەدەكات، كە لە هەفتانین و خواكورك، بە درێژایی ٣٠٠ كیلۆمەتر شەڕ لەنێوان گەریلا و سوپای تورك هەیە، دەشڵیت: بەپێی ئامارەكانی هەپەگە هەتا ئێستا ١٠٠ سەربازی تورك لەو شەڕەدا كوژراون، ئاماژەی بەوەشكردووە، كە گەریلا لەناو خەڵكدا نامێنێتەوە و هەرێمی خۆی هەیە، دەوڵەتی توركیا بە مەبەست هاوڵاتیان بۆردوومان دەكات.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆمیتەی پەیوەندی دەرەوەی كەجەكە، لە لێدوانێكیدا بۆ ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند:”ئێستا لە هەرێمی حەفتانین كە سێگوشەی سنووری توركیا و سوریا و عیراقە و هەروەها هەرێمی خواكۆرك كە سێگوشەی توركیا و عیراق و ئێرانە بە درێژایی 300 كیلۆمەتر لەو هەرێمانەدا شەڕ لە نێوان هەڤاڵان و سوپای توركیادا بەردەوامە، سوپای توركیا بە هەموو جۆرە چەك و تەقەمەنی و تەكنەلۆژیای مودێرن هێرش دەكاتە سەر سروشت و گەلی كورد و گەریلاكان دەكاتە ئامانج كە لە چوارچێوەی پلانی گشتی ئەردۆغان و دەوڵەتی توركیادایە كە دەخوازێ دەسەڵاتێكی عوسمانی نوێ لە هەرێم دروست بكات”.

زاگرۆس هیوا، لەبارەی بۆردوومانكردنی هاوڵاتیانی باشوری كوردستان لەلایەن فڕۆكەكانی دەوڵەتی توركیاوە بەبیانووی بوونی پەكەكە دەڵێت:”گەریلاكان لەنێو خەڵكی سڤیلدا بەشێوەیەكی بەردەوام نامێننەوە و ئەو شوێنانەی، كە سڤیلەكان دەبنە ئامانج گەریلاكان لەوێ نین، بەڵكو لەناو هەرێمەكانی خۆیاندا دەمێننەوە، بەڵام ئامانجی توركیا بۆ سەر خەڵكی سڤیل ئەوەیە كە فشارێك لەسەر دەسەڵاتی باشوری كوردستان دروست بكات و گەلی كورد بترسێنێت و ناكۆكی لە نێوان پەكەكە و هێزەكانی تری باشوری كوردستان و گەلی كوردستان دروست بكات”.

ناوبراو ئامانجی هێرشەكەی دەوڵەتی توركی بۆ باشوری كوردستان شیكردووەتەوە و دەڵێت: هێرشەكانی ئێستای توركیا بەشێكن لە پلانێكی فراوانتری توركیا بۆ سەرلەنوێ زیندوكردنەوەی دەسەڵاتی عوسمانی و خەلافەت و داگیركردنی ئەو هەرێمانەی كە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی عوسمانیەكاندا بوون، توركیا دەیەوێ دیموگرافیای ناوچەكە هەمووی بگۆڕێت و ئیسلامێكی سونی لە هەرێمدا زاڵ بكات، بۆیە ئامانج لێی پەكەكە نییە، ئەو هێرشانە بەشێكن لە پلانێكی فراوانتر بۆ داگیركردنی ویلایەتی حەلەب لە سوریا و ویلایەتی موسڵ لە عێراقدا، گەریلاكان لەسەر ناوی گەلی كورد و عەرەب و كریستیانەكان و گەلانی هەرێم لە دژی داگیركاریەكانی تورك بەرخۆدان دەكەن.

زاگرۆس هیوا، لەسەر زیانی سوپای توركيا و گەریلا لە هێرشە داگیركارییەكەی دەوڵەتی تورك-دا دەڵێت: لەو هێرشانەی ئەو دواییانەدا زیانەكانی گەریلاكان كەمن، چونكە گەریلاكان خۆیان نوێكردووەتەوە و بەشێوازێكی مودێرن و سەردەم خۆی ڕێكخستووە، ئەگەر دەوڵەتی تورك هاتبێت و هەندێك شوێنیشی گرتبێت گەریلاكانیش لەو شوێنانە هەن و لە سەربازەكانی توركیا دەدات، بەپێی ئامارەكانی هەپەگە تا ئێستا نزیكەی 100 سەربازی توركیا كوژراون و چەندین سەربازی تریش برینداركراون.

لەوەڵامی ئەو كەس و لایەنانەی دەڵێن بۆ پەكەكە لە خاكی هەرێم ناڕواتە دەرەوە، زاگرۆس هیوا دەڵێت: گەریلا هێزی پاراستنی گەلی كوردستانە، لەهەر شوێنێك هێرشی قڕكردن لەسەر گەل هەبێت دەیپارێزن، لەباكور بێت یان باشور جیاوازی نییە، ئەوەی كە پێویستە دەربچێت دەوڵەتی توركیایە، كە داگیركەرە و سنووری بەزاندووە و یاسای نێودەوڵەتی پێشێلكردووە، زیاتر لە 100 كەسی مەدەنی كوشتووە و لەهەر شوێنێك دەوڵەتی توركیا هێرشی سەر گەلی ئێمە بكات ئامادەین گەلی خۆمان بپارێزین، ناكۆكی زۆر لە نێو ئەو لێدوانانەدا هەیە و ئێمە هێزێكی كوردستانین و گەلی كورد دەپارێزین باشترە كە ئەو هێز و كاربەدەستانە بە توركیا بڵێن كێشەكانی كورد لەناو توركیادا بەشێوەیەكی ئاشتیانە چارەسەر بكەن، هێرشی سەر خاكی باشوری كوردستان نەكەن، ئەو كێشانە لە باكوری كوردستان سەرچاوەی گرتووە پێویستە دەوڵەتی توركیا كێشەكان لەنێوخویدا چارەسەر بكات، پێویستە بەو لێدوانانە ڕەوایەتی زیاتر بە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان نەدرێت.

سەبارەت بە هەڵوێستیان لەسەر هێرش و بۆردوومانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان كە بەو هۆیەوە چەندین كەس گیانی لەدەستداوە و تووشی زەرەر و زیانێكی زۆری ماڵیش هاتوون دەڵێت:”هەر وڵاتێك هێرشی سەر هەرێمی كوردستان بكات ئێمە شەرمەزاری دەكەین و هەڵویستمان هەبووە و ئەو هێرشەی كە ئێستاش دەكرێت بەهەماهەنگی لەنێوان توركیا و ئێران دروست بووە، چونكە ئێرانیش لەسەر سنوور ئۆپراسیۆنێكی فراوانی لە دژی هێزە ئازادیخواز و شۆڕشگێڕەكان دەستپێكردووە.

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر.. سێ هەزار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا گیراوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەماوەى مانگێکدا لەپارێزگای هەولێر دەستبەسەر سێ هەزار ماتۆڕسکیلدا گیراوە.

 

عه‌میدى مافپه‌روه‌ر دیدار عومه‌ر بەڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ ڕێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمانكردنه‌وه.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، نزیكه‌ى سێ هەزار ماتۆڕسكیلمان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌.

 

باسی لەئەوەشکرد، به‌هیچ جۆرێك ئەو ماتۆڕسکیلانە نادرێته‌وه‌ خاوه‌نەکانیان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى (ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایی) بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەك مەتر زەوی بە هەزار دینار فرۆشراوە
نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نهێنی سووتاندنی سنەوبەرەكانی سلێمانی ئاشكرا دەكات.
ڕێبوار ئەحمەد سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، ئەو ١٣٢ دۆنم زەویەی دارسنەوبەرەكانیان لەبەردەمیدا سوتاندووە دراوە بە دوو كۆمپانیا بەناوەكانی (وێستكار، كوردستان مۆتۆر) بەیاسای وەبەرهێنان مەتری دراوە بەهەزار دینار و دۆنمی بە دوو ملیۆن و نیو دینار.
ئاشكراشیكرد، بەهای زەوییەكان پێنج ملیۆن دۆلارە، ئەم دوو كۆمپانیایە پەنجا پێشانگای ئۆتۆمبێلی تێدا دروست دەكەن هەر پێشەنگایەك دەفرۆشرێت بە یەك ملیۆن دۆلار.

وتیشی” لەو شوێنە چەند پڕۆژەیەك دەكرێن كە یەكێكیان لەسەر ڕووبەری (132) دۆنم زەوییە و ئەوەی دیكە لەسەر ڕووبەری (50) دۆنم زەوی، پڕۆژەكانیش بریتین لەكۆگای هەمەجۆر و گەراج”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان