پەروەردە چەند بڕیارێكی بۆ ساڵی نوێی خوێندن و یەكپۆشی دەركرد



لە سلێمانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە ئەنجامدرا و چەند بڕیارێك دەربارەی ڕاهێنانی مامۆستایان و فرۆشگاكان و یەكپۆشی خوێندكاران و وەرگرتنی خوێندكاری نوێ‌ درا.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ دوو شەممە ۱٥ی٥ی۲۰۲۳ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە لە لەپارێزگای سلێمانی، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئەنجامدرا.

ڕاشیگەیاندووە، پاش گفتوگۆی ورد و گۆڕینەوەی ڕا و تێبینییەكان لەسەر رەشنووسی پەیڕەو و ڕێنمایی و ڕێكارەكانی تایبەت بە یاسای ژمارە (١٣) ی ساڵی ٢٠٢٢، یاسای پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان-عێراق، ئەم ڕێنمایی و ڕێكارانەی خوارەوە بە كۆی دەنگ پەسەند كران:
١- رێنمایی پڕۆسەی خوێندن لە پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە.
٢- رێكارەكانی دانانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومی و ناحكومییەكان.
٣- رێنمایی دیداری گەشە.
٤- ستراتیژی ( راهێنانی مامۆستایان) و (رێبەری مامۆستای راهێنەر) .
٥- رێنمایی بەكرێدانی فرۆشگە لە وەزارەتی پەروەردە.
٦-ڕێنمایی دامەزراوە پەروەردەییە ناحكومییەكان.
٧- رێنمایی ئامادەیی و پیشەییەكان.
٨-رێكارەكانی تۆماركردن و وەرگرتنی منداڵان و قوتابیان/خوێندكاران لە دامەزراوە پەروەردەییە حكومییەكان.
٩- سیستمی یەكپۆشی بۆ قوتابیان و خوێندكاران.
١٠- ڕێنمایی تایبەت بە خوێندنی زمانی كوردی و عەرەبی بۆ ئەو قوتابیانەی بەخێوكارەكانیان لە نێردە دبلۆماسی و ئاژانسە نێودەوڵەتییەكانن و لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن.

سبەینێ‌ لە 20 بەنزینخانە بەنزینی حكومی دابەش دەكرێت
پێت سبەینێ‌ لە 20 بەنزینخانە بەنزینی حكومی دابەش دەكرێت
ڕوونكردنەوە لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەدرێت
دوات ڕوونكردنەوە لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەدرێت
پەیوەندیدار