ڕوونكردنەوە لەسەر یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەدرێت



پەیمانگەی نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی فەلەكناسی و جیۆفیزیكی لە میسر ڕایدەگەیەنێت، 28ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

جاد قازی، سەرۆكی پەیمانگەی نیشتیمانی بۆ توێژینەوەی فەلەكناسی و جیۆفیزیكی لە میسر ڕایگەیاندووە، بەگوێرەی ژمێرەی فەلەكناسی، كە لەلایەن پەیمانگەكەوە ئەنجامدراوە سەرەتای مانگی زیلقیعدە بۆ ساڵی ١٤٤٤ی كۆچی یەك شەممەی داهاتوو دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، مانگی زیلقیعدە ٢٩ ڕۆژ دەبێت و 19ی حوزەیران یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە دەبێت.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەم پێیە ڕۆژی ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ ڕۆژی وەستانی حاجییان دەبێت لە عەرەفە و 28ی حوزەیران یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دەبێت.

پەروەردە چەند بڕیارێكی بۆ ساڵی نوێی خوێندن و یەكپۆشی دەركرد
پێشت پەروەردە چەند بڕیارێكی بۆ ساڵی نوێی خوێندن و یەكپۆشی دەركرد
مامۆستایەك لەكاتی وەرگرتنی بەرتیل لە خوێندكارێك دەستگیركرا
دواتر مامۆستایەك لەكاتی وەرگرتنی بەرتیل لە خوێندكارێك دەستگیركرا
ەیوەندیدار