ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی ڕاپەڕین: نۆ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”دوای وەرگرتنی ڕێنمایی و داخڵكردن و مانەوەیان لەكەرەنتین و سەنتەرەكانی نەخۆشییە گوازراوەكان و سەرپەرشتیكردنی تووشبووان لەلایەن پزیشكان و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان، ئەمڕۆ 9حاڵەتی چاك بوونەوە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین تۆماركران كە 7 هاووڵاتی دانیشتووی شاری قەڵادزێ و 2 هاووڵاتیش دانیشتووی شاری ڕانیەن، بەمەش كۆی ژمارەی هاووڵاتیانی چاكبووەوە بوو بە 18 كەس.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

۹ تووشبووی كۆرۆنا لەڕاپەڕین چاكبوونەوە

دوای وەرگرتنی ڕێنمایی و داخڵكردن و مانەوەیان لەكەرەنتین و سەنتەرەكانی نەخۆشیە گوازراوەكان و سەرپەرشتی كردنی توش بوان لە لایەن پزیشكان و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان سوپاس بۆ خوای گەورە ئەمڕۆ 9حاڵەتی چاك بونەوە لەسنوری ئیدارەی ڕاپەرین تۆماركران كە 7هاواتیان دانیشتوی شاری قەڵادزێ و 2دانیشتوی شاری ڕانیەن، بەمەش كۆی ژمارەی هاوڵایانی چاكبوەوە بوو بە 18كەس.

هاوڵاتیانی سنورەكەمان دڵنیا دەكەین هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ پاراستنیان وەداوایان لێدەكەین خۆیان و ماڵ و مناڵیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستیەكانبن و هاوكارمان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم پەتایە …

دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لایەك

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین

کوردستان

دەربەندیخان.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا هاووڵاتیەك گیانی لەدەستدا و ژمارەیەكی تریش برینداربوون

خەڵك – یەحیا حبیب

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف بەگ ڕایگەیاند، “كەمێك بەر لە ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكیان گەیاندە نەخۆشخانەكەمان كە بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستداوە و چەند كەسێكی تریش برینداربوون”.

كەمال ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف بەگ لە لێدوانێكیدا بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، “كەمێك پێش ئێستا تەرمی هاووڵاتییەكیان گەیاندە نەخۆشخانەكەمان كە لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانی لەدەست دابوو”.

لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئووف وتیشی، “ئەو هاووڵاتییەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ا، ح) و تەمەنی 25 ساڵە “، دەشڵێت، “چەند بریندارێكی تر هەبووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی دەربەندیخان كراون”.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) لە ڕێگای سۆڵەوە لە كاتی هاتنەوەی خێزانێك لە سێوسێنان بەرەو دەڤەری شارەزوور تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ دەبن، بەهۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لە دەستداوە و چەند هاووڵاتییەكی تریش بریندار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەلار.. لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك برینداربوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە،لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك بریندار بووە.

هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ، لەناوشاری كەلار ڕووداوێكی پێكدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی نەناسراو و ماتۆڕسكیلێك ڕوویدا، لە ئەنجامی ڕووداوەكە لێخوڕی ماتۆڕسكیلەكە بریندار بوو.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشیخستەڕوو: بریندارەكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كراوە.

هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە، لە دوای ڕووداوەكە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە هەڵهاتووە و لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی ڕووداوەكە لەلایەن تیمی هاتوچۆ دەستی پێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە؛ تەرمی دوو كۆچبەری كورد دۆزرانەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەرمی دوو كۆچبەری كورد لە وڵاتەكانی توركیا و یۆنان بە هاوكاری دەزگای لوتكە دۆزرانەوە، كە لە دوو ڕووداوی جیاوازدا گیانیان لەدەست دابوو.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە لەلایەن كەسوكاری دوو كۆچبەری كوردەوە ئاگادار كراینەوە لە گیان لەدەستدانی كورەكانیان لە توركیا و یۆنان، بۆیە دەستبەجێ نوێنەرمان (كوردە یەشار) لە وڵاتی توركیا و (شێخ حسێن حەمەساڵح) لە وڵاتی یۆنان دەستیان بە گەڕان كرد بەشوێن تەرمی ئەو دوو قوربانییەدا.

وتیشی، “لەپاش دوو شەو و دوو ڕۆژ لە گەڕان و بەدواداچوون، تەرمی (سیوان ساڵح) لەلایەن نوێنەرمانەوە لە كەناراوەكانی دەریای ئیجە دۆزرایەوە و تەرمی (شكار محەمەد)یش لەلایەن نوێنەرمانەوە لە وڵاتی یۆنان لە نزیك شاری ساڵۆنیك لە جەنگەڵێكدا دۆزرایەوە”.

جەختیشی كردەوە، بڕیار وایە لە ئایندەیەكی نزیكدا ڕاپۆرتی پزیشكی تەرمەكان ڕادەستی كەسوكاریان بكرێتەوە و بگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان بۆ بەخاكسپاردنیان.

ئاری جەلال ئاشكراشی كرد، سیوان ساڵح گەنجێكی تەمەن ٣٠ ساڵانە و خەڵكی سەردەشتە، شكار محەمەد تەمەنی ٣١ ساڵە و خەڵكی قەڵادزێیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان