ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

تەقینەوەیەكی بەهێز تارانی پایتەختی ئێران دەهەژێنێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیاكانی ئێران بڵاویانكردەوە، تەقینەوەیەكی گەورە ناوچەی خۆرهەڵاتی تارانی پایتەختی ئێرانی هەژاند.

ئەمڕۆ هەینی، ئاژانسی (میهر)ی ئێرانی بڵاویكردەوە، دەنگى تەقینەوەیەكی گەورە لە خۆرهەڵاتی تاران بیستراوە و پاشان ڕەنگێكی پرتەقاڵی لە ئاسمانەوە دەركەوتووە.

بەپێی ئاژانسەكە، ڕوون نەبۆتەوە هۆكاری تەقینەوەكە چی بووە، دەنگەكەشى لە چەندان ناوچەی تاران بە بە تەواوەتی بیستراوە.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویكردەوە، دەسەڵاتدارانی ئێران دەستییان كردووە بە لێكۆڵینەوە لەو دەنگ و ڕۆشنیاییەی لە خۆرهەڵاتی تاران بووە.

لای خۆیەوە ماڵپەڕی (نور نیوز) كە سەر بە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانییە، ڕەتیكردەوە ڕووداوەكە هیچ پەیوەندییەكی بە چالاكییە سەربازییەكانی ئێرانەوە هەبێت.

هەروەها ماڵپەڕەكانی هەواڵی خۆجێی، گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە كە تەقینەوەكەیەك بە ڕەنگی پڕتەقاڵی و پاشان دووكەڵێكی چڕ دەردەخەن.

بەپێی دوایین پەرەسەندنی ڕووداوەكەش، عەمید داود عەبدی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتی لە هێزە چەكدارەكانی ئێران لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی وڵاتەكەی ڕايگەیاند”ئەو ڕەنگە ڕۆشنەی لە خۆرهەڵاتی تاران بەدیكرا، تەقینەوەی عەمبارێكی غاز بوو لە ناوچەی بارجین”، ڕەتیشكردەوە هیچ كەسێك بەهۆی تەقینەوەكەوە بوبێتە قوربانی.

                                                                                                                                                                                                                             نوێكراوەتەوە

جیهان

لوبنان؛ ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكە گەیشتە 154 كەس

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەزربووەوە و باری تەندروستی 120 برینداریش ناجێگیرە.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند بەپێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بەرزبووەتەوە بۆ 154 كوژراو و پێنج هەزار بریندار.

ڕوونیشیكردەوە كە برینی زۆربەی برینداربووانی تەقینەوەكە، سەختە و رەوشی 120شیان ناجێگیرە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت ڕووی دا كە جگە لە زیانێكی زۆری گیانی، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە كە بە نزیكەی 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا زۆر بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و لە ماوەی كەمتر لە دوو ڕۆژیشدا زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون.

بە پێی نوێترین ئامار، تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتەوە 19 ملیۆن و 266 هەزار و 340 كەس.

ئەویش دوای ئەوەی شەوی چوار شەممە تووشبووانی پەتاكە لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن.

ئامارەكان دەریدەخەن كە 717 هەزار و 792 كەسیش بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا 12 ملیۆن و 367 هەزاریش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بەنیازە واز لە پۆستەكەی بهێنێت و ئیلیۆت ئەبرام، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا ئەركەكەی دەگرێتە ئەستۆ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هیچ ئاماژەیەكی بە هۆكاری وازهێنانەكەی برایان هۆك نەكردووە.

بڕیاری برایان هۆك بۆ وازهێنان لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەكی ئەمریكا بدات بۆ درێژكردنەوەی گەمارۆی چەك لەسەر ئێران.

جێی ئاماژەیە، لە چوار ساڵی كاركردنی وەكو نێردەی تایبەتی ئەمریكا، برایان هۆك ببووە ڕووخساری سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان