ئۆکراین، “یەکەم سەرکەوتن”ی هێرشی بەهار، ڕادەگەیەنێت



ڕۆژی دووشەممە سوپای ئۆکراین “یەکەم سەرکەوتن”ی هێرشەکانی لە چوارچێوەی هێرشی بەرپەرچدانەوەی بەهاردا لە دەوروبەری شاری باخموت ڕاگەیاند، کە ناوچەکە شاهیدی دژوارترین شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی لەشکرکێشیەکەی ڕووسیادا.

 

عەقید ئۆلێکساندر سێرسکی، فەرماندەی هێزی زەمینی ئۆکراین ڕۆژی دووشەممە ١٥ – ٥ – ٢٠٢٣ ڕایگەیاند، بەرگری لە شاری باخموت بەردەوامە، ئاماژەی بەوەشکرد، چەند ڕۆژی ڕابردوو توانای ئۆکراین بۆ پێشڕەوی و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی ڕووسیا بێهاوتا بووە و لە چەند ناوچەیەک پاشەکشێمان بە هێزەکانی ڕووسیا کردووە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی سەربازی ئۆکرانیا لە زاری سێرسکییەوە بڵاویکردەوە، پێشڕەوی هێزەکانیان بەدرێژایی ئاراستەی باخموت نوێنەرایەتی یەکەم ئۆپەراسیۆنی هێرشبەری سەرکەوتوو دەکات لە بەرگریکردنی شارەکەدا.

 

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندەکە، “چەند ڕۆژی ڕابردوو دەرکەوتووە کە هێزەکانی ئۆکراین دەتوانن پێشڕەوی بکەن و دوژمن لە ناو ببەن و هەموو بڕیارێکی پێویست دراوە بۆ بەرگریکردن لە شارەکە”.

 

ئەم هەنگاوەی ئۆکراین بۆ دەستپێکردنی هێرشی پیچەوانە لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی ڤۆلۆدیمیر زێلنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گەیشتە لەندەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند، سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری نوێ بە مەودای زیاتر لە 200 کیلۆمەترەوە ڕەوانەی ئۆکراین دەکەن.

 

لە بەیاننامەیەکدا حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، “سەرۆک وەزیران دابینکردنی سەدان مووشەکی بەرگری ئاسمانی و سیستمی ئاسمانی بێ سەرنشین لەلایەن بەریتانیاوە پشتڕاست دەکاتەوە، لەوانە سەدان فڕۆکەی هێرشبەری نوێی مەودای دوور کە مەودای زیاتر لە 200 کیلۆمەتریان هەیە”.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو ئەمانە لە چەند مانگی داهاتوودا دەگەیەنرێنە کیێڤ”.

كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا؛ پێشوازی لەگەڕانەوەی تیمی یەکێتی دەکات
پێشت كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا؛ پێشوازی لەگەڕانەوەی تیمی یەکێتی دەکات
تورکیا، ئامادەکاری بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکات
دواتر تورکیا، ئامادەکاری بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکات
ەیوەندیدار