تورکیا، ئامادەکاری بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی دەکات



دوای کێبڕکێیەکی توند و یەکلایی نەبوونەوەی سەرکەوتنی کاندیدی سەرۆکایەتی، تورکیا خۆی بۆ خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئامادە دەکات.

 

سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی تورکیا، ئەحمەد یانار، ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجامی کۆتایی خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیای ڕاگەیاند، دوای ژماردنەوەی سەرجەم دەنگەکان، تا وڵاتەکە وادەیەکی نوێی هەبێت بۆ هەڵبژاردنی دووەم.

 

ڕوونیشیکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ٪٤٩.٤ و کەمال کلیچدارئۆغڵو ٪٤٥.٠ دەنگەکانی بەدەستهێناوە.

 

بڕیارە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ٢٨ی ئایار بەڕێوە بچێت.

 

جێی باسە ژمارەی دانیشتووانی تورکیا کە ٨٥ ملیۆن کەسە، ٦٤ ملیۆن کەس مافی بەشداری لە دەنگدانیان لەم هەڵبژاردنەدا هەبوو.

ئۆکراین، “یەکەم سەرکەوتن”ی هێرشی بەهار، ڕادەگەیەنێت
پێشت ئۆکراین، “یەکەم سەرکەوتن”ی هێرشی بەهار، ڕادەگەیەنێت
بە ژمارە.. تاوانەکانی تورکیا لە عەفرین
دواتر بە ژمارە.. تاوانەکانی تورکیا لە عەفرین
ەیوەندیدار