ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سەركردە نوێیەكەی داعشە
واشنتن خەڵاتی دەستگیركردنی “حاجی عەبدوڵڵا”ی كرد بە 10 ملیۆن دۆلار

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، بەهای ئەو خەڵاتەی بۆ ئەو كەسە زیاتر كرد كە دەبێتە مایەی دەستگیركردنی “حاجی عەبدوڵڵا” سەركردەی نوێی ڕێكخراوی داعش و بڕەكەی لە پێنج ملیۆن دۆلارەوە كرد بە 10 ملیۆن دۆلار.

بەپێی پرۆگرامی “خەڵاتەكان لەپێناو دادپەروەریی”ی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا”حاجی عەبدوڵڵا ئەو تیرۆریستە، تاوانەكانی لە ژماردن نایەن لە دژی برا بێتاوانەكانتان، پەیوەندیمان پێوە بكەن گەر زانیارییتان لایە و دەبێتە مایەی ناسینەوە یان دیاریكردنی شوێنی ئەو تیرۆریستە”.

هەروەها لە ئەكاوتنی پرۆگرامەكە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) هاتووە”10 ملیۆن دۆلار دەستەبەر بكە لە بری پێنج ملیۆن دۆلار” لە كۆتایی تویتەكەشیدا ناوی “محەمەد سەعید عەبدولڕەحمان مەولا” داناراوە.

بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، مەولا ناوی تری وەك “ئەبو عومەر توركمانی” و “عەبدولئەمیر محەمەد سەعید سەلبی” بەكاردەهێنێت و لە دایكبووی 1976ی موسڵە و لەدوای كوژرانی ئەبو بەكر بەغدادی لە هێرشەكەی ئەمریكادا، سەركردایەتی ڕێكخراوەكەی گرتۆتەدەست.

ئامانج لە پرۆگرامی “خەڵاتەكان لەپێناو دادپەروەریی”، پێشكەشكردنی تیرۆریستە نێودەوڵەتییەكانە بۆبەردەم دادپەروەریی و رێگرتن لە كارە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییەكان لە دژی هاووڵاتیان یان سەروەت و سامانەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

بەپێی پرۆگرامەكەش، وەزیری دەرەوە”خەڵاتەكان بۆ ئەو زانیاریانە تەرخان دەكات كە دەبنە مایەی دەستگیركردن یان تۆمەتباركردنی هەر كەسێك كە پیلان یان یاریدەرە یان هەوڵ بۆ ئەنجامدانی كاریی تیرۆریستی نێودەوڵەتی دەدات لە دژی هاووڵاتیانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و سامانەكانیان، كە بە پلەی یەكەم دەبنە مایەی ڕێگرتن لەو جۆرە كردەوانە، و دەبنە مایەی ناسینەوە یان شوێنی بوونی سەركردەی تیرۆریستی سەرەكی، یان دەبنە مایەی لەگەڕخستنی كۆمەككردنی تیرۆر”، هەموو ئەمانە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكادا ئاماژەیان پێكراوە.

جیهان

لوبنان؛ ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكە گەیشتە 154 كەس

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی كوژراوانی تەقینەوەكەی بەیروتی پایتەختی لوبنان بەزربووەوە و باری تەندروستی 120 برینداریش ناجێگیرە.

حەمەد حەسەن وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند بەپێی دوایین ئامار ژمارەی قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری بەیروت بەرزبووەتەوە بۆ 154 كوژراو و پێنج هەزار بریندار.

ڕوونیشیكردەوە كە برینی زۆربەی برینداربووانی تەقینەوەكە، سەختە و رەوشی 120شیان ناجێگیرە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو تەقینەوەیەكی بەهێز لە بەندەری بەیروت ڕووی دا كە جگە لە زیانێكی زۆری گیانی، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە كە بە نزیكەی 15 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا زۆر بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و لە ماوەی كەمتر لە دوو ڕۆژیشدا زیاتر لە 260 هەزار كەسی دیكە تووشی پەتاكە بوون.

بە پێی نوێترین ئامار، تاوەكو بەیانی ئەمڕۆ هەینی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتەوە 19 ملیۆن و 266 هەزار و 340 كەس.

ئەویش دوای ئەوەی شەوی چوار شەممە تووشبووانی پەتاكە لە جیهاندا گەیشتە 19 ملیۆن.

ئامارەكان دەریدەخەن كە 717 هەزار و 792 كەسیش بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لە دەست داوە و تا ئێستا 12 ملیۆن و 367 هەزاریش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپیۆ: نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران دەستلەكاردەكێشێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بڕیاریداوە دەستلەكاربكێشێتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، برایان هۆك، نوێنەری تایبەتی وڵاتەكەی بۆ كاروباری ئێران بەنیازە واز لە پۆستەكەی بهێنێت و ئیلیۆت ئەبرام، نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڤەنزوێلا ئەركەكەی دەگرێتە ئەستۆ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هیچ ئاماژەیەكی بە هۆكاری وازهێنانەكەی برایان هۆك نەكردووە.

بڕیاری برایان هۆك بۆ وازهێنان لەكاتێكدایە كە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسایەكی ئەمریكا بدات بۆ درێژكردنەوەی گەمارۆی چەك لەسەر ئێران.

جێی ئاماژەیە، لە چوار ساڵی كاركردنی وەكو نێردەی تایبەتی ئەمریكا، برایان هۆك ببووە ڕووخساری سەپاندنی سزاكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان