ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕێژەی لێبڕینەكە بوو بە چەندە؟
سەرجەم خشتەكانی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران ڕەتكرانەوە

خەڵك-ئارام سەردار
بەرپرسی مووچە لە پەروەردەی دەشتی هەولێر هەموو ئەو خشتانە ڕەت دەكاتەوە، كە لەبارەی لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران بڵاوكراونەتەوە.

فەرهاد جەمیل، بەرپرسی مووچە لە پەروەردەی دەشتی هەولێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە ڕایدەگەیەنێت، هەموو خشتەكانی مووچە ڕەتكراونەتەوە، سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەكان لە 21% ی مووچەكانیان دەبڕدرێت.

دەشڵێت: “جگە لە پلە تایبەتەكان بەڕێژەی لە 50٪ مووچەكانیان دەبڕێت و ئەوانەی 300 هەزار كەمترن هیچیان لێنابڕێت”.

لەدوای بڕیاری بڕینی لە ۲۱٪ ی مووچەی فەرمانبەران چەند خشتەیەك بڵاوكرایەوە گوایە بەپێی زۆری و كەمی مووچە ڕێژەی لێبڕینەكان جیاواز دەبێت، كە لە ٤٪ بۆ لە ۲۱٪ دەست پێ دەكات بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی، بەڵام وەزارەتی دارایی هەموو ئەو شێوازانەی ڕەتكردەوە و ئەوەش پێچەوانەی بڕیاری ڕۆژی یەك شەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانە، كە دەسەڵاتی دابوو بە وەزارەتەكان بەپێی ڕێژەی زۆر و كەمی مووچە، لێبڕین لە مووچەی فەرمانبەران بكەن.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی هەرێم و ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتەكە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكانیان نەدایەوە.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان