ژینگەپارێزان بەهۆی نەبوونی مووچەوە بایکۆتیان کرد

  • 330 بینین

کۆمپانیای شکار پاککردنەوەی شاری سلێمانی بەهۆی پێنەدانی پارەوە ڕاگرت، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکەش دەڵێت کرێکارەکانیان ٤٥ ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.

کۆمپانیای شکار ئەرکیان پاککردنەوەی سێ ناوچەی پارێزگای سلێمانییە، ناو بازاڕ، دوکان و عەربەت، نزیکی هەزار ژینگەپارێزیان هەیە، مانگانە پێویستی بە ٨٥٠ بۆ ٩٠٠ ملیۆن دینار هەیە، بەپێی ڕێککەوتنی نێوان بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سلێمانی و کۆمپانیای شکار دەبێت مانگانە ملیارێک دینار وەربگرن، بەڵام حکومەت مانگانە ٤٥٠ ملیۆن دینار دەداتە کۆمپانیاکە.

شکار شۆڕش، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ٤٥ ڕۆژە هیچ بڕە پارەیەکیان لە حکومەتەوە وەرنەگرتووە، لەبەر ئەوە کرێکارەکانیان بایکۆتی کارکردنیان کردووە، لە مانگی ئاداریشدا ٣٥٠ ملیۆن دیناریان پێدراوە.

لە دوێنێ ئێوارەوە کۆمپانیاکە کاری پاککردنەوەی ڕاگرتووە، شکار شۆڕش، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا پارەی تەواویان پێنەدرێت کاری پاککردنەوە دەستپێناکەنەوە.

کێشەی پێنەدانی پارە بە کۆمپانیاکانی پاککەرەوە ئەمە یەکەمجار نییە، بەڵکو کۆمپانیاکانی دیکەش چەندین جار تووشی ئەم کێشەیە بوون، حکومەت تەنها بە بڕێک پارە بۆ ماوەیەکی کاتی کێشەی کۆمپانیاکانی پاککەرەوە چارەسەردەکات، بەڵام جارێکی دیکە کێشەکان دووبارە دەبنەوە.

بە ژمارە.. تاوانەکانی تورکیا لە عەفرین
پێشتر بە ژمارە.. تاوانەکانی تورکیا لە عەفرین
جیاکردنەوەی دەنگەکان لە کۆتاییدایە .. ئەردۆغان یان کلچدار ئۆغڵو؟
دواتر جیاکردنەوەی دەنگەکان لە کۆتاییدایە .. ئەردۆغان یان کلچدار ئۆغڵو؟
پەیوەندیدار