جیاکردنەوەی دەنگەکان لە کۆتاییدایە .. ئەردۆغان یان کلچدار ئۆغڵو؟



تا ئێستا 98%ی سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی لە توركیا جیاكراونەتەوە و ئەردۆغان زۆرترین دەنگی مسۆگەر كردووە ، بەڵام بەردەوام ژمارەی دەنگەكان لە گۆڕاندایە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنکا کە لە ئۆپۆزسیۆنەوە نزیکە، ​​دوای کردنەوەی لەسەدا 98ی دەنگەکان ئەنجامە بەراییەکانی بەم جۆرە بڵاوکردووەتەوە:

بەپێی ئامارەکان 88.3%ی دەنگدەران، “ژمارەیان زیاتر لە 64 ملیۆن كەسە” بەشدارییان لە دەنگدان كردووە.

هەر بەپێی ئەنجامەكە، تا ئێستا 98%ی سندوقەكان جیاكراونەتەوە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 49.23%ی دەنگەكان و كەمال كلیچدار ئۆغڵو 45.05% و سينان ئۆجان 5.3%ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.

ژینگەپارێزان بەهۆی نەبوونی مووچەوە بایکۆتیان کرد
پێشت ژینگەپارێزان بەهۆی نەبوونی مووچەوە بایکۆتیان کرد
تەقە لە پەرلەمانتارێکی یەکێتی کرا و پاسەوانێکی برینداربوو
دواتر تەقە لە پەرلەمانتارێکی یەکێتی کرا و پاسەوانێکی برینداربوو
ەیوەندیدار