ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئابووریناسێک: حکومەتی هەرێم لەنێوان(خراپ، خراپتر و خراپترین) خراپی هەڵبژارد

خەڵک – بەشی هەواڵ

سەرۆکی لقی سلێمانی ئابووریناسانی کوردستان ڕادەگەیەنێت، بڕینی موچە ئەگەر تەنها ئەم مانگە بێت، کاریگەری زۆری لەسەر موچەخۆران نابێت و پێویستە موچەخۆران بەپێی ئەو موچەیەی وەریدەگرن خەرجییەکانیان ڕێکبخەن، بەتایبەتیش ئێستا دۆخی ئەم ناوچەیە دیارە کە بەردەوام گۆڕانکاری تێدا ڕوودەدات، بۆیە موچەخۆران پیویستە خۆیان لەگەڵ ئەم دۆخە ڕابهێنن و مانگانە هەوڵبدەن خەرجییەکانیان کەمبکەنەوە و ئەوەی ناپێویستە نەیکڕن و ئەگەر کرا شتێک لەموچەکانیشیان پاشکەوت بکەن.

 

نەوزاد شێخ کامیل ئابووریناس و سەرۆکی لقی سلێمانی ئابووریناسانی کوردستان بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، دابەشکردنی هەر موچەیەک گەشانەوەیەکی ئابووری بە بازاڕ دەبەخشێت، چونکە هەر بڕە پارەیەک بخرێتە گیرفانی خەڵکەوە، خەڵک لەگیرفانیدا نایهێڵێتەوە، بەڵکو دەیباتە بازاڕ و خەرجی دەکات و پێویستییەکانی پێ دەکڕێت، بەتایبەت لەدۆخێکی ئاوادا کە قەیرانێک هەیە و نزیکی دوو مانگە موچە نەدراوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە دابەشکردنی هەر موچەیەک بە هەر بڕێک بێت، سودی بۆ بووژانەوەی بازاڕ و باشترکردنی دۆخی ژیانی هاوڵاتییان هەیە، لەکۆتاییشدا لەبەرژەوەندی گشتیدایە.

 

باسی لەئەوەشکرد، بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا و نەناردنی پارە لەغدادەوە، وای کردووە حکومەتى هەرێم بکەوێتە قەیرانەوە و پارەى موچەى لەبەردەست نەبێت، بۆیە کە بڕیاری بڕینی موچەى داوە، لەنێوان بژاردەکانی (خراپ، خراپتر و خراپترین) خراپی هەڵبژاردووە، کە ئامانج لێی دابەشکردنی موچەیە و هێندەی دیکە دوانەکەوێت و بوژانەوەى بازاڕ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و باشبوونی دۆخی خێزانەکانە.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، بەشێک لەفەرمانبەران بەهەڵە لەبڕیارەکەی حکومەت تێگەیشتوون، وادەزانن، کە هەموو فەرمانبەرێک لەسەدا ٢١ی لێ دەبڕدرێت، بەڵام بەو جۆرە نییە، بەڵکو ئەو موچەخۆرەی لە ٣٠٠ هەزار دیناری کەمتر هەیە، لێی نابڕدرێت، و ئەو کەسەی لە ٣٠٠ هەزار دینار زیاتری هەیە، بەپێی ڕێژەی جیاواز لێی دەبڕدرێت، بۆ نمونە هەیە لەسەدا ٤ی لێ دەبڕدرێت یان لەسەدا ٥، کە بەرزرترین ڕێژە لەسەدا ٢١ە.

 

باسی لەئەوەشکرد، ئەم لێبڕینە کاتییە، تاکو ئەو کاتەى حکومەتى هەرێم و حکومەتی عیراق دەگەنە ڕێکەوتنێک ئەوکاتە دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو، هەر فەرمانبەرێک بەپێی موچەکەی خۆی خەرجی ڕۆژانە دەکات، بۆیە ئەم مانگەش کە ئەو موچەیە بەم جۆرە دابەشدەکرێت، پێویستە موچەخۆران بەپێی ئەو موچەیەی وەریدەگرن خەرجییەکانیان ڕێکبخەن، ئەگەر ئەمە تەنها بۆ مانگێک بێت کاریگەری زۆری لەسەر موچەخۆران نابێت، بەڵام ئەگەر درێژەبکێشێت، ئەوا دۆخەکە دەگۆڕێت و کاریگەری بەردەوامی لەسەر خەرجی ڕۆژانەی هاوڵاتییان دەبێت.

 

وتیشی: دۆخی ئەم ناوچەیە دیارە کە بەردەوام گۆڕانکاری تێدا ڕوودەدات، بۆیە موچەخۆران پیویستە خۆیان لەگەڵ ئەم دۆخە ڕابهێنن و مانگانە هەوڵبدەن خەرجییەکانیان کەمبکەنەوە و ئەوەی پێویستە بیکڕن و ئەگەر کرا شتێک لەموچەکانیان پاشکەوت بکەن.

 

دەشڵێت: لەئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن واز لەپێداویستییە جوانکارییەکان بهێنن، و تەنها ئەو پێداویستییانە بکڕن، کە پێویستى سەرەکین، هەتا ئەو کاتەى دۆخەکە بەرەو باشتر دەچێت، بۆئەوەی بتوانن ئیدارەى خێزانەکانیان بکەن.

ریکلام

ئابوری

ڕۆژی 25 ئەیلول پارەكەی بەغدا دەگاتە هەرێم
دوای گەیشتنی 320 ملیارەكەی بەغدا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە 25ی ئەیلول حكومەتی ناوەند ئەو بڕ پارەیە ڕەوانەی هەرێم بكات كە وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەسەری ڕێككەوتوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو بەغدا مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران كە بڕەكەی 320 ملیار دینارە، ڕەوانەی هەرێم بكات، لە هەرێمیش ڕۆژی دوو شەممە دەست بەدابەشكردنی مووچە بكرێت.

هاوكات، هێڤیدار ئەحمەد جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكردووە،”هەفتەی داهاتوو حكومەتی هەرێمی كوردستان لیستی نوێی مووچە ڕادەگەیەنێت. حكومەت داهاتی ئامادەكردووە و ئەوەی عیراقیش دێت”.

سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی مووچە، هێڤیدار ئەحمەد، ڕایگەیاندووە “ئەوەی حكومەت ڕایگەیاندووە و ئەوەشی سەرۆكی حكومەت باسی كردووە بەپێی داهات مووچە دابەشدەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ماددەیەك لە بودجە دەربارەی دەرماڵە و میلاكی فەرمانبەران زیاد دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

ژمارەیەك پەڕلەمانتاری عیراق پێشنیاریان بۆ زیادكردنی ماددەیەكی دوو بڕگەیی لە بودجەدا لە بەرژەوەندی فەرمانبەران و هێزە سەربازییەكان كردووە.

بەپێی یاداشتێك، كە واژۆی ژمارەیەك پەڕلەمانتاری لەسەرە و هودا سەجاد، پەڕلەمانتاری عیراقی بەرزی كردۆتەوە بۆ سەرۆكایەتی پەڕلەمان، داوا كراوە ماددیەك بۆ پڕۆژە یاسای بودجە زیاد بكرێت سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ و بریندارانی هێزە سەربازییەكان.

بەپێی یاداشتەكە، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، داوا كراوە بڕیاری ژمارە 315ی حكومەتی عیراق بخرێتە ناو پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ (2020)، كە تێیدا حكومەت پابەند دەكرێت بە جێبەجێ كردنی ئەو بڕیارەی خۆی بۆ دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست و مامۆستایانی وانەبێژ و كارمەندانی كرێی ڕۆژانە و وەزارەتی دارایی پارەی پێویستی بۆ تەرخان بكات.

هەر لە یاداشتەكەدا هاتووە، “سەرجەم بریندارەان و پەككەوتووانی سەر بە وەزارەتی بەرگری دەرماڵەی ناوچە گەرمەكان (ناوچە شەڕەكان)یان بۆ هەژمار بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

گوزەران و ژیانی كرێكاران لە دۆخێكی خراپدایە

خەڵك-ئارام سەردار
لقی هەولێری سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان هۆشداری لە دۆخی خراپی كرێكاران دەدات و ڕایدەگەیەنێت، كە 4 كرێكار گیانیان لەدەستداوە.

حەسەن ڕەمەزان، وتەبێژی لقی هەولێری سەندیكاكانی كرێكارانی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەداخەوە لەماوەی ۹ مانگی ڕابردوو، ٤ كرێكار لەسەر كارەكانیان و لەكاتی كاركردن گیانیان لەدەستداوە.

دەشڵێت: “بەشێك لەهۆكارەكانی گیان لەدەستدانی كرێكاران و برینداربوونیان ئەوەیە كرێكاران پابەندی سەلامەتی خۆپارێزی و ڕێنماییەكان نابن لەسەر كارەكانیان”.

وتیشی، “بەداخەوە بەهۆی كۆرۆنا چەند مانگێك كەرەنتینە بوو و زۆربەی كار و پڕۆژەكانیش وەستان، بۆیە كرێكاران لەدۆخێكی داراییان خراپدان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان