خەڵك؛ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی توركیا بڵاودەكاتەوە



تا ئێستا 55%ی سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی لە توركیا جیاكراونەتەوە و ئەردۆغان زۆرترین دەنگی مسۆگەر كردووە ، بەڵام بەردەوام ژمارەی دەنگەكان لە گۆڕاندایە.

ماڵپەڕی (یەنی شەفەق)ی توركیا ئەنجامی ئەلیكترۆنی دەنگەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركیا بڵاودەكاتەوە، كە خوولەك دوای خوولەك بەپێی جیاكردنەوەی دەنگەكان گۆڕانكاری بەسەردادێت.

بەپێی ئەو ئەنجامەی لە كاتژمێر 7ی ئێوارە بڵاوكراوەتەوە، 88.3%ی دەنگدەران، “ژمارەیان زیاتر لە 64 ملیۆن كەسە” بەشدارییان لە دەنگدان كردووە.

هەر بەپێی ئەنجامەكە، تا ئێستا 92%ی سندوقەكان جیاكراونەتەوە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 49.8%ی دەنگەكان و كەمال كلیچدار ئۆغڵو 44.5% و سينان ئۆجان 5.3%ی دەنگەكانیان بەدەستهێناوە.

ئەم ئامارە بەردەوام نوێ‌ دەكرێتەوە….

حكومەتی هەرێم بۆ پارەی ئاوی هاووڵاتیان دوو بڕیار دەدات
پێت حكومەتی هەرێم بۆ پارەی ئاوی هاووڵاتیان دوو بڕیار دەدات
هاتووچۆی سلێمانی بۆ مۆڵەتی شۆفێری ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
دوات هاتووچۆی سلێمانی بۆ مۆڵەتی شۆفێری ئاگادارییەك بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار