ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بڕیارەكە دەرچوو
عیراق دوو مووچەیی ناهێڵێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوسینكەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، دەرچوونی فەرمانی فەرمی بە ڕاگرتنی دوو مووچەیی و مووچەی دەستبەركراوانی ڕەفحا ڕادەگەیەنێت و لە ماڵێكدا تەنیا مووچە بۆ یەك كەس دابين دەكات كە نابێت لە ملیۆنێك دینار تێپەڕبكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی پێنجەمی خۆیدا لە 9ی حوزەیرانی 2020، بڕیاریدا دوو مووچەیی نەهێڵێت و سەبارەت بە دەستبەركراوانی خێوەتگەی ڕەفحاش، نابێت مووچەی مانگانەیان لە 1000000 دینار تێبپەڕێت و دەبێت ئەو كەسەی مووچەكەش وەردەگرێت، لەئێستادا لە عیراق بێت و بەخێوكەری خێزان بێت”.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە” مووچەكە تەنیا بۆ بەخێوكەری خێزان خەرج دەكرێت و بۆ ئەندامانی تری خێزانەكەی خەرج ناكرێت”.

نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بە پێویستی دەزانێت ئەو كەسەی مووچەكە وەردەگرێت”نابێت هیچ مووچەیەكی تری وەك مووچەی خانەنشینی یان هیچ داهاتێكی تری لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ دابینكرابێت”.

چەند ڕۆژێك لەمەوبەر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا دوو مووچەیی نەهێڵێت و مووچەی دەستبەركراوانی خێوەتگەی ڕەفحاش سنورداربكات.

عێراق

سەرۆك كۆمار لەگەڵ وەزیری گواستنەوە كۆدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی لە وەزیری گواستنەوەی حكومەتی فیدڕاڵی دەكات و دەڵێت: “دەبێت پشت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان ببەسترێت بۆ دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق، ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٨/٨ لە بەغدا، بەرهەم ساڵح پێشوازیكرد لە ناسر حسێن شەبەلی، وەزیری گواستنەوە.

سەرۆك كۆمار جەختی لەپێویستی خستنەگەڕی هەوڵەكان كردەوە بۆ پشتیوانیكردنی ئەو هەنگاوانەی، كە عیراق دەینێت بۆ كرانەوەی بە ڕووی جیهان، لە چوارچێوەی پێشخستنی كەرتە جیاوازەكانی گواستنەوە بەو پێیەی ڕایەڵەیەكی بەیەكگەیاندنی گرنگە لە نێوان كیشوەر و وڵاتان.

بەرهەم ساڵح وتیشی، “دەبێت پشت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەكان ببەسترێت بۆ دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان”.

لەلای خۆیەوە وەزیر گواستنەوە ڕوونكردنەوەیەكی تەواوی خستە بەردەم سەرۆك كۆمار، سەبارەت بە كاروانی كارەكانی وەزارەت و پلانەكانی بە ئومێدی جێبەجێكردنیان بۆ چالاككردنی ئاستی كارەكان و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ ئەوەی وێنەی عیراق لە بەردەم جیهاندا پرشنگدار بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دانوستانەکانی هەرێم و بەغداد دەستپێدەکەنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بڕیارە ئەم ھەفتەیە شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكەن و، لێكنزیكبوونەوەی باشیش ھەیە. سەركردەیەكی سوننەكانیش دەڵێت، چاوەڕێ دەكرێت ھەردوولا بگەنە رێككەوتن، چونكە رێككەوتنی ھەردوو حكوومەت، دەبێتە ھۆی سەقامگیری لە عیراقدا بە شێوەیەكی گشتی.

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەکەی وتی: “بڕیارە ئەم ھەفتەیە شاندی حكومەتی ھەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات، چونكە بەردەوامبوونی دانوستان پێویستە و رێككەوتننامەش پێویستە بەپێی دەستوور بكرێت و بۆ سەقامگیریی ھەردوو حكومەت بێت، بۆیە گەر بگەنە رێككەوتن، دۆخەكەش سەقامگیر دەبێت”.

سەبری وتیشی: “لێكنزیكبوونەوەی باش ھەیە و تەنھا ھەندێك وردەكاری ماون، كە رەنگە ئەوانیش لەم چەند رۆژەدا یەكلا بكرێنەوە و بگەنە رێككەوتن”.

لای خۆشیەوە، د. عەلا مەكی، سەركردەی سوننەكان، رایگەیاند: “عێراق پێویستی بە سەقامگیری ھەیە بۆ ئەوەی بچێتە قۆناغێكی دیكە، تا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە كاریگەرییان لەسەر نەبێت و بتوانێت سەقامگیری دروست بكات، بۆیە پێویستە دانوستانەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوام بێت و بگەنە رێككەوتن، ئەمەش لە بەرژەوەندیی ھەموو لایەكە و ھەرێمی كوردستان ناوچەیەكە بۆتە ھۆی سەقامگیری بۆ ھەموو عیراق، هەروەها سەقامگیریی ھەرێم، واتا سەقامگیریی ھەموو عیراق، بۆیە پێویستە حكومەتی عیراق لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بگاتە رێككەوتن”.

مەكی، وتیشی: “پێویستە دانوستانەكان دوانەكەون و پەلەیان لێ بكرێت، چونكە رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا دەبێتە ھۆی سەقامگیریی عیراق بە گشتی، بۆیە پێشبینی دەكەم ئەمجارە ھەردوولا بگەنە رێككەوتن، چونكە بوونی كێشە لە نێوان ھەردوولا، دەبێتە ھۆی ناسەقامگیریی دۆخی عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

20ی ئەم مانگە كازمی سەردانی ئەمریكا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

كۆشكی سپی ئاشكرایدەكات، 20 ئەم مانگە دیاری كراوە بۆ سەردانەكەی موستەفا كازمی بۆ ئەمریكا.

كۆشكی سپی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە 20ی ئەم مانگە سەردانی ئەمریكا دەكات و هەریەك لە پرسەكانی ئاسایش و وزە و ئابووری و ڤایرۆسی كۆرۆنا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا تاوتوێ دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە ڕاگەیەنراوەكەی كۆشكی سپیدا باسی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق نەكراوە، لەكاتێكدا گفتوگۆكان بۆ ئەو مەبەستە ڕێكخراوە و پێش دوو مانگ گەڕی یەكەمی گفگۆكان لە عیراق ئەنجام دران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان