دەنگدان لە توركیا كۆتایی هات و جیاكردنەوەی دەنگەكان دەستی پێكرد



پڕۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆمار و ٢٨هەمین خولی پەرلەمان لە سەرتاسەری توركیا لە كاتژمێر 5ی ئێوارە كۆتایی هات و جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكانی دەستی پێكرد.

كاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ یەك شەممە 14-5-2023 بەكاتی ناوخۆی توركیا، ناوەندەكانی دەنگدان بە ڕووی دەنگدەراندا كرانەوە و كاتژمێر 5ی ئێوارە داخران.

لەم هەڵبژاردنەدا سەرۆك كۆمار (كە ماوەی خولەكەی پێنج ساڵە) و ئەندامانی نوێی پەرلەمانی توركیا هەڵدەبژێردرێن و بۆ ئەو مەبەستەش لە هەزار و ٩٤ بنكەی دەنگدان زیاتر لە ١٩١ هەزار سندوق دانرابوون.

كاندیدانی سەركۆمار

بەپێی ریزبەندی پسوولەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەكاندا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، موحەڕەم ئینجە، كەمال كڵچدارئۆغڵو و سینان ئۆغان وەك كاندید كێبڕكێ بۆ دەستهێنانی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەن، بەڵام كشانەوەی موحەڕەم ئینجە لە ١١ی ئایاردا لە خۆكاندیدكردنی و هاوكات بەهۆی ئەوەی چاپكردن و دابەشكردنی كارتەكان تەواوبووە، ناوی هەر لەسەر كارتەكان دەمێنێتەوە.

لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا، كە ٢٨هەمین خولی پەرلەمانی توركیایە تیایدا ٢٤ پارت و ١٥١ كاندیدی سەربەخۆ لەسەرانسەری توركیادا بەشدارن.

ئەو دەنگدەرانەی لە ریزەكاندا وەستاون دەتوانن دەنگی خۆیان بدەن. بەڵام ئەوانەی دوای كاتژمێر 5ی ئێوارە لەریزەكاندا وەستاون، دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆكی سندوقەكانی دەنگدان هەژمار دەكرێن، بە نۆرە دەنگەكانیان دەدەن.

دەنگدەران دوو كاغەزی دەنگدان لە یەك زەرفدا دادەنێن و دەیخەنە ناو سندوقی دەنگدان. سەرەتا پڕۆسەی جیاكردنەوەی كاغەزی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەركۆمار ئەنجام دەدرێت.

مێژووی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی لە توركیا لە ئەتاتوركەوە بۆ ئەردۆغان
پێت مێژووی هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتیی لە توركیا لە ئەتاتوركەوە بۆ ئەردۆغان
ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێكی بۆ داهات و مووچە دەركرد
دوات ئەنجوومەنی وەزیران چەند بڕیارێكی بۆ داهات و مووچە دەركرد
پەیوەندیدار