ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێك كەسێك برینداربوو

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكیلێك كەسێك برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كاتژمێر6ی سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر شەقامی 60 مەتری لەچوارڕێیانی سیتاقان پێكدادانێك ڕوویدا لەنێوان تۆیۆتایەكی سالۆن و ماتۆڕسكیلێك.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە شوفێری ماتۆڕسكیلەكە بەسەختی زامداربوو، كە خودی خۆیشی خەتاباری ڕووداوەكە بوو، چونكە پابەندی وەستان نەبوو لەسەر چرای سوور سەرەڕای ئەوەش زۆر خێرا بوو، كەئەمە وایكرد هێزی پێكدادانەكە زیاتریش بێت.

داواشی كردووە، شوفێری ماتۆڕسكیلەكان پابەندی یاساكان بن و بزانن چرای سوور تەنها بۆ ئۆتۆمبێل نیە، بەڵكو بۆ ئێوەشە.

Image may contain: 1 person, motorcycle and outdoor

کوردستان

دوواین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنا لە ڕۆژئاوای كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەك شەممە 39 تووشبووی نوێ لە ناوچەكانی باكوری سوریا تۆماركراون و دوو تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 39 تووشبووی نوێی كۆرۆنا لەناوچەكانی ئیدارەی خۆسەر تۆماركراون كە زۆرترینیان لە قامشلۆ 9 تووشبوو، حەسەكە 17 تووشبوو و لە شارۆچكەی گركێ لەگی-یش 4 تووشبوو تۆماركراون.

ئاشكراشیدەكات، دوو تووشبووی كۆرۆنا لە كۆبانی گیانیان لەدەستداوە و 7 تووشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە و كۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتە هەزار و 398 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەم هەواڵە نوێدەكرێتەوە..
خۆپیشاندانی سەرتاسەری مامۆستایان دەستیپێكرد

سلێمانی ـ نزار جەزا

ئەمڕۆ شەممە لە یەكەم رۆژی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە شاری سلێمانی مامۆستایان نەچوونە هۆڵەكانی خوێندن و خۆپیشاندانیان دەستپێكرد.

پەیامنێری (خەڵك) لە شوێنی خۆپیشاندانەكەدا وتی: خۆپیشاندەران لە پێش بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا كۆبوونەتەوە و خۆپیشاندانیان سازكردووە و خەڵكی دیكەشیان لەگەڵدایە.

ئاماژەی بەوەشكرد خۆپیشاندەران داوای خەرجكردنی موچەكانیان دەكەن كە ماوەی چەند مانگە پێیان نەدراوە لەگەڵ دابەشكردنی موچە مانگانە لە كاتی خۆیدا.

ناڕازییەکان کە مامۆستایان ڕابەرییان دەکەن لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی گردبوونەتەوە و دروشمی جۆراوجۆر دەڵێنەوە.

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە بەڕێپێوان بەڕێبکەون بۆ بەردەم بینای پارێزگای سلێمانی و لەوێ بەیاننامەی خۆیان بخوێننەوە و تێیدا کۆی داواکارییەکانیان دەخەنەڕوو و هەنگاوی دواتریان ئاشکرادەکەن.

هاوكات لە شاری كەلار و كۆیەش خۆپیشاندانی مامۆستایان دەستیپێكردووە و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەی شارەكانیاندا كۆبوونەتەوە.

هاوكات بڕیارە لە شاری هەڵەبجە و رانیەش خۆپیشاندانی مامۆستایان بەڕێوەبچێت.
زانیاری نوێتر…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە هەولێر

خەڵك- بەشی هەواڵ

راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی.

سەرچاوەیەك بۆ الاخباریە وتی: ئەعرەجی لەگەڵ شاندێكی ئەمنی گەیشتووەتە هەولێر.

ناوبراو لەگەڵ بەرپرسە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستاندا كۆدەبێتەوە.

زانیاری زیاتر لەبارەی سەردانەكە بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام هاوكاتە لەگەڵ هەڕەشە و هۆشدارییەكانی ئەمریكا بۆ عێراق لەسەر هێرشكردنەسەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەلایەن ملیشیا چەكدارەكانەوە.

هاوكات نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئامادەیی هاوكاری و پشتیوانی بۆ دابینكردنی سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق نیشانداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان