ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەرپرسێكی باڵای پاسداران لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان كوژرا

خەڵك – بەشی هەواڵ
یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە نزیك شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تێكهەڵچوونێك لە نێوان هێزەكانیان و هێزەكانی سوپای پاسداران ڕوویدا و جێگری فەرماندەیی گشتی ئۆپراسیۆنی فەیلقی شارامفەڕی سوپای پاسداران لە پارێزگای سنە و دوو سەبازی سوپا كوژران.

یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (ی ر ك) باڵی سەربازی كۆمەڵگای دێموكراتیك و ئازادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (كۆدار) دوای ٥٠ ڕۆژ و بە بڵاوكردنەوەی ڕاگەیەندراوێك بەرپرسیارێتی كوشتنی سێ ئەندامی سوپای پاسدارانیان لە دیواندەرە گرتە ئەستۆ.

یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان (ی ر ك) ئەمڕۆ یەك شەممە21-6-2020 بڵاوی كردۆتەوە، لە نزیك شاری سەقز تێكهەڵچوونێك لە نێوان هێزەكانیان و هێزەكانی سوپای پاسداران ڕوویدا و لە ئەنجامدا عەقید شەكیبا سەلیمی، جێگری فەرماندەیی گشتی ئۆپراسیۆنی فەیلقەی شارامفەڕی سوپای پاسداران لە پارێزگای سنە و دوو سەرباز كوژران.

کوردستان

نزیكەی هەزار تووشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی چاكبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا نزیكەی هەزار تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە ماوەی چوار هەفتەی ڕابردوودا 911 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاكبوونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا لە ڕۆژی 13-5-2020 تا ئەمڕۆ 7021 توشبووی كۆرۆنا چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەرێم؛ لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات ، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 612 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، 4146 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولێر72 كەس و سلێمانی 94 كەس و لە گەرمیان 28 كەس و دهۆك 418 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 534 كەس چاكبوونەوە و 23 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكگرتوو بارەگاكانی لە پارێزگایەكی هەرێم داخست

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە هەڵەبجە بۆ ماوەی 2 هەفتە تەواوی ئۆرگان و بارەگاكانیان بەداخراوی دەهێڵنەوە.

حەسەن شێخ عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی 5ی یەكگرتووی ئیسلامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەلایەن لیژنەی نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئاگاداركراونەتەوە بۆ ڕێگریكردن لەبڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە بارەگاكانیان داخستووە.

ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوەی یەك هەفتەیە بارەگاكانیان داخستووە و هەفتەیەكی دیكەش بەداخراوی دەمێنیتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان