کەمال کڵچدارئۆغڵو:خوا یار بێت لەمەودوا بەهار ڕوو لە وڵات دەکات



خەڵک – AA
بەربژێری هاوپەیمانی “میللەت” و سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو: “هەموومان زۆر بیری دیموکراسیی، یەکگرتوویی و تەبایی’یمان کردووە، خوا یار بێت لەمەودوا بەهار روو لە وڵات دەکات”.

بەربژێری هاوپەیمانی “میللەت” و سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ خاتوو سەلڤی هاوسەری لە میانی بەشداریکردنیان لە پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی و پەرلەمانیی تورکیا لە ئەنقەرە دەنگیان دا.

کەمال کڵچدارئۆغڵو لەگەڵ خاتوو سەلڤی هاوسەری و سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنقەرە، مەنسور یەڤاش و سەرۆکی شارەوانیی ناوچەی چانکایا، ئەڵپەر تاش دەلەن لە قوتابخانەی سەرەتایی ئەرجەنتین لە شاری ئەنقەرە دەنگیان دا.

 

کڵچدارئۆغڵو خاتوو سەلڤی کە لەلایەن لایەنگرانییەوە بە گەرمی پێشوازی لێ کرا، دەنگەکانیان خستە ناو سندوقی ژمارە ١٢٥٠.

 

بەربژێری هاوپەیمانی “میللەت” و سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو دواتر بە میدیاکارانی راگەیاند کە سوپاسگوزاری تەواوی ئەو دەنگدەرانەن کە بەشداری لە پرۆسەکەدا دەکەن، رێز و خۆشەویستی خۆی بۆ هاووڵاتییان دەربڕی و وتی: “هەموومان زۆر بیری دیموکراسیی، یەکگرتوویی و تەبایی’یمان کردووە. خوا یار بێت لەمەودوا بەهار روو لە وڵات دەکات”.

دواتر کڵچدارئۆغڵو چووەوە ماڵەوە و لەوێ لە وەڵامی پرسیارێکدا بە میدیاکارانی راگەیاند: “بیری دیموکراسییمان کردووە و چی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین”.

 

تۆمەتبارێک ئامێری ڕاکێشانی کارتی مۆبایلی دزیوە
پێت تۆمەتبارێک ئامێری ڕاکێشانی کارتی مۆبایلی دزیوە
١١ ڕۆژە کچە یاریزانێک هەڵهاتووە
دوات ١١ ڕۆژە کچە یاریزانێک هەڵهاتووە
پەیوەندیدار