١١ ڕۆژە کچە یاریزانێک هەڵهاتووە


کچە یاریزانێکی فوتساڵ لە کاتی گەشتێکی وەرزشی پاریس ڕادەکات و تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە، ڕاهێنەرێکیش دەڵێت ئێزدی بووە و لە کامپدا ژیاوە.

لە ڕۆژی ٣٠ مانگی ڕابردوو شاندێکی ٤٩ کەسی لە یاریزانن و ڕاهێنەرانی باشوری کوردستان بۆ خولێکی هەفتەیی دەچنە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، بەڵام لە ڕۆژی ٣/٥ لە کاتی گەشتێکی وەفدەکەدا بۆ ناو شاری پاریس لە شاندەکە خۆی وندەکات.

هەیفا خودێدا، تەمەنی ٢٥ ساڵ و یاریزای فوتساڵە، کوردی ئێزدییە و خەڵکی شەنگالە، لە کامپی خانکێ لە ژێر خێمەدا ژیانی بەسەربردووە، لە گەشتەکەدا ڕاهێنەری لەگەڵ نەبووە.

عەباس فەرەج، ڕاهێنەری وەرزشی فوتساڵی کچانە، یەكێک بووە لە ئەندامانی وەفدەکە، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەیفا لە دوو ڕۆژی ڕاهێناندا هیچ کێشەیەکی نەبووە، لە ٣ی مانگدا لە کاتی گەشتێکی وەفدەکە بۆ ناو شاری پاریس خوشکەکەی، کە لەو ئەوروپا ژیاوە بانگکردووە و بەیەکەوە بوون، بەڵام دواتر هەردووکیان دیارنەماون.

ئەو ڕاهێنەرە ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو یاریزانەوە نییە، بەڵام بە هەڵهاتوو دانانرێت، چونکە ڤیزای گەشتەکە بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژە.

وەفدەکە پاش کۆتایی هاتنی خولەکە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، عەباس فەرەج ئەوەشیخستەڕوو، باڵێۆزی فەڕەنسا خۆی داوایکردووە، یاریزانە بەشداری گەشتەکە ببێت، ئەگەر بەم جۆرە خۆی وننەکردایە، بە ئەگەری زۆرەوە فەڕەنسا خۆی یارمەتیدەری یاریزانەکە دەبوو، چونکە پاڵپشتی زۆریان بۆ یاریزانەکە هەبوو.

پاش ١١ ڕۆژ لە دیارنەمانی هەیفا، بەڵام هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنەکەیەوە نییە، خێزانەکەی بە وەفدەکەیان وتووە، ئاگاداری نین و لە هەڵهاتنیدا هیچ کارێکیان لەدەست نایەت.

عەباس فەرەج دەڵێت ” کەس نازانێت دەگەڕێتەوە یان نا، بەڵام بارودۆخی ژیانی سەخت بووە، لە ژێر خێمەدا لە کامپ ژیاوە”.

هەیفا یەکەم حاڵەتی هەڵهاتن لە گەشتە وەرزشییەکان نییە، پێش چەند ساڵێکیش سەلام عومەر، مامۆستای پەیمانگای وەرزشی سلێمانی لە گەشتێکدا بۆ فەڕەنسا هەڵهات و نەگەڕایەوە، چووەتە وڵاتانی ئەوروپا.

 

 

کەمال کڵچدارئۆغڵو:خوا یار بێت لەمەودوا بەهار ڕوو لە وڵات دەکات
پێشت کەمال کڵچدارئۆغڵو:خوا یار بێت لەمەودوا بەهار ڕوو لە وڵات دەکات
دوای ٢٠ ساڵ، ئایا خەونی ئۆپۆزسیۆن بۆ شکستپێهێنانی ئەردۆغان دێتە دی؟
دواتر دوای ٢٠ ساڵ، ئایا خەونی ئۆپۆزسیۆن بۆ شکستپێهێنانی ئەردۆغان دێتە دی؟
پەیوەندیدار