دوای ٢٠ ساڵ، ئایا خەونی ئۆپۆزسیۆن بۆ شکستپێهێنانی ئەردۆغان دێتە دی؟



ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بانگەشەیەکی توند و سەرسەختانەی دژ بە ئۆپۆزسیۆن ئەنجامدا و ئەوەی توانی بە کاریگەری دارایی و میدیا کردی و باڵا دەستی خۆی لە بانگەشەکاندا نیشاندا.

 

ڕۆژی هەینی لە ئەنقەرە، ڕکابەرە سەرەکییەکەی ئەردۆغان، کەمال کلیچدارئۆغڵو، بە ئامادە بوونی کەسە دیارەکانی نێو هاوپەیمانییەکەی لەبەردەم جەماوەرێکی زۆر لایەنگرانیدا دەرکەوت، وتارێکی بەهێزی پێشکەش کرد و بەڵێنیدا “ئاشتی و دیموکراسی” بگەڕێنێتەوە تورکیا کە سەردەمانێکە بەهۆی دەسەڵاتی ئاک پارتی ونە.

 

لای خۆیەوە ئەردۆغان کە ئێستا دەنگدەران دوای ٢٠ ساڵ لە دەسەڵات دەیانەوێت بیڕووخێنن، ئاماژەی بەوەدا کە تورکیای پڕ شانازی کردووە سەرەڕای ئەو ئاستەنگە زۆرانەی کە لەبەردەم وڵاتەکەیدا بوونیان هەبووە، وەک ئاستەنگی ئابوریی، بەو پێیەی هەڵاوسان توندتر بوو و ئەو کارەساتە سروشتییەش کە لە مانگی شوباتدا بەسەر وڵاتەکەدا هات.

 

سەرۆکە ئۆپۆزسیۆنە تەمەن ٧٤ ساڵەکە، زۆرجار بە بێدەنگ وەسف دەکرێت، بەڵام وتارێکی بەهێزی پێشکەش بە ئامادەبووانێک کرد کە پێیان وایە ئەمە باشترین هیوای ئەوانە تا ئێستا بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵات.

 

کیلیچدارئۆغڵو پێشەنگییەکی باشی هەیە لە ڕاپرسییەکاندا، لایەنگرانی خەونی ئەوە دەبینن کە ڕەنگە لە قۆناغی یەکەمی ڕۆژی یەکشەممەدا بە زیاتر لە ٥٠%ی دەنگەکان سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، نەک دوو هەفتە دواتر ڕووبەڕووی هەڵبژاردنی دووەم بێتەوە.

١١ ڕۆژە کچە یاریزانێک هەڵهاتووە
پێشت ١١ ڕۆژە کچە یاریزانێک هەڵهاتووە
زیلینسکی لە ئەڵمانیا، گەورەترین هاوکاری سەربازی ڕادەستدەکرێت
دواتر زیلینسکی لە ئەڵمانیا، گەورەترین هاوکاری سەربازی ڕادەستدەکرێت
ەیوەندیدار