ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كازمی و بارزانی كۆبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق و سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆبوونەوە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، كە ئەمڕۆ شەممە، مستەفا كازمی پێشوازی كردووە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان.

چوونی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا پەیوەستە بە دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و بابەتی مووچەی فەرمانبەران.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە سەرۆكی هەرێم چاوی بكەوێت بە هەریەكە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان و چەند سەركردەیەكی دیكەەەی باڵای حزبەكان.

لە سەردانەكەیدا، هەریەكە لە مستەفای سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، یاوەری بارزانی دەكەن.

کوردستان

شەش تووشبووی کۆرۆنا لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تۆمارکراون

خەڵك – بەشی هەواڵ
کەس لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە چواریان ئەندامی ئەنجوومەنن.

بەپێی زانیاریەکانی (خەڵک)، جگە لە عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سێ ئەندامی تری ئەنجوومەنەکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە یەکێک لەئەندامەکان کۆڕۆنای تێپەڕاندووە لەنەخۆشیەکە چاک بووەتەوە.

ئێستا هەریەکە لە (عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەن و ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی و دلێر حسێن ئەندامی ئەنجوومەن لەفڕاکسیۆنی گۆڕان) چارەسەری پەتاکە وەردەگرن.

هەر بە پێی زانیارییەکان دوو فەرمانبەری ئەنجوومەنیش تووشی کۆرۆنا بوون و لەئێستادا چارەسەر وەردەگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی هەولێر، دوو كەسی بەتۆمەتی كوشتن دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسمان بەتۆمەتی كوشتن دەستگیر كردووە كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان هاوسەرەكەی كوشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر بە بوونی تەرمێك لە شارۆچكەی عەنكاوە، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە هەریەك لە بەشی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان و بەشی پۆلیسی عەنكاوە/ بنكەی پۆلیسی حەدیاب و بنكەی پۆلیسی عەنكاوە پێكهێندرا، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوت ئافرەتێك بەناوی (زەینەب)، تەرمەكەی فڕێدراوە لە شارۆچكەی عەنكاوە.
ئاشكراشیكرد، دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، توانرا بە كەمتر لە 7 كاتژمێر تۆمەتبار بەناوی (ع.س.ن) دوای چەندینجار بە چەكی كڵاشینكۆف دەستڕێژی گوللەی لە هێزەكانی پۆلیس كرد، بەڵام توانرا دەستگیر بكرێت و دانی نا بەتاوانەكەیدا كە هەڵساوە بە كوشتنی خێزانی خۆی بە گوللە.

ڕوونیشیكردەوە، توانرا تۆمەتبارێكی دیكە لەم ڕووداوە دەستگیر بكرێت بەناوی (هـ.م.ح)، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان بەند كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یاسین مەحمود پیرۆزبایی لە محەمەدی حاجی مەحمود دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ـ سلێمانی پیرۆزبایی لە سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكات.

یاسین مەحمود ڕەشید سەرۆكی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ـ سلێمانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی محەمەدی حاجی مەحمود دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە “44”ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بەناوی خۆم و هەڤاڵانم لە یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی جەنابت و سەرجەم هاوڕێیانمان لە ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و دۆست و لایەنگرانتان دەكەین، و بەسەركەوتن و بەردەوامیتان ئاوات دەخوازین.

وتیشی”جەنابتان، لای ئێمە كەسایەتییەكی دیار و تێكۆشەرن و وەك وەبەرهێنێكی نموونەیی لێتان دەڕوانین و هەڵوێست و بۆچوونە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانتان بۆ ئێمە ڕێچكە ڕێنیشاندەرە و هەمیشە بەبایەخەوە لێتان دەڕوانین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان