ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێتی داوایەكی بەپەلە لە حكومەتی عیراق دەكات
پشتگیری لە داوا ڕەواكانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ ٢٠٢٠/٦/١٨ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی، كۆبوونەوەی ئاسایی بە سەرۆكایەتی هاوسەرۆكان ئەنجامدا و تیایدا گفتوگۆی چڕ لەسەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عیراق كرا.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەڕمی یەكێتی:”مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕۆڵی باڵای پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو ئەوانەی لەو بوارە كاردەكەن بەرز نرخاند لە ڕووبەڕووبوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەپێویستیشی زانی حكومەتی ھەرێم بەتەنگ ئەو گیانە بەرزە نیشتمانییەی خزمەتگوزارانی كەرتی تەندروستییەوە بێت لە دابینكردنی ماف و پێداویستی ئەم توێژە گرنگەی میللەتەكەمان كە لەهێلێ پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی ئەم نەخۆشییەن و نەیانهێشت سیستمی تەندروستی هەرێم بڕوخێت”.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی ڕاشیگەیاندووە:”ئێمە وەك یەكێتی پشتیوانی تەواوی داوا ڕەواكانی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی دەكەین، چونكە دابینكردنی ژیان و قوتی فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێم ئەركە و لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمدایە”.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشیخستووەتەڕوو: ئەو بارودۆخەی هەرێمی كوردستانی پیا تێپەڕ دەبێت و ئاڵانگارییەكانی بەردەمی تاووتوێ كران، جەخت كرایەوە لەسەر كۆبوونەوەی بەپەلەی لایەنە سیاسییەكان بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەی تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەختەی هەرێم پێیدا گوزەر دەكات”.

هاوكات مەكتەبی سیاسی یەكێتی، بەدواداچوونی بۆ بارودۆخی ناوچە سنورییەكانی هەرێمی كوردستان كرد، كە لەم دواییانەدا ئاڵۆزی زۆری بە خۆیەوە دیوە و بە ڕۆژی ڕوناك سنووری هەرێم دەبەزێنرێت و هاووڵاتیانی سیڤیل دەبنە قوربانی و دووچاری زەرەر و زیانێكی زۆری گیانی و ماڵی دەبنەوە، بەشێكی زۆری دانیشتووانی ئەو گوندانە ئاوارە بوون و بەرهەمی كشتوكاڵییان كە تەنها سەرچاوەی بژێوی ژیانیانە وێران بووە. بەهۆی هێرشی فڕۆكە و تۆپبارانی وڵاتانی دراوسێ.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشدەخاتەڕوو:”پێمان وایە چیتر ناكرێت حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بێ دەنگ بن لە ئاست ئەم هەموو پێشێلكارییە و داوا لە حكومەتی فیدڕاڵی عیراق دەكەین بۆ پاراستنی سەروەری خاك و ئاسمانی عیراق هەنگاوی بەپەلە بنێت و ژیانی ئەو هاووڵاتیانە بپارێزێت”.

کوردستان

سبەینێ‌ لە سلێمانی گەڕەكێك بێ‌ كارەبا دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی بەختیاری دەكات، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (بەختیاری) نزیك بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكان، فیدەری (۱۹) دەكەین، سبەینێ پێنج شە‌ممە (6/8/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

دەشڵێت: “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە نزیك پردی كۆبانێ‌ ئۆتۆمبێلێك ئاگری گرت

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە لە نزیك پردی كۆبانێ‌ ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تایبەت ئاگری گرتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە ئۆتۆمبێلێك لەجۆری شۆفرلێت بلایزەر، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود نزیك پردی كۆبانێ ئاگری گرت و سووتا.

ڕاشیگەیاندووە، زیانی گیان بەدواوە نەبووە، تەنها زەرەری ماددی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوانی كۆرۆنا زیادیان كردووە
پارێزگایەكی هەرێم ئاماژە بە سەپاندنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆ دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
پارێزگاری دهۆك ڕایدەگەیەنێت، پارێزگاكەیان پەنادەباتەوە بەر قەدەغەكردنی هاتووچۆ، گەر ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوون بكەن.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك لە میانی سەردانێكیدا بۆ هەردوو قەزای ئاكرێ‌ و بەردەڕەش لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا داوای لە هاووڵاتیان كرد “پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و بڕیارە حكومییەكان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

عەلی تەتەر، هۆشداریدا لەبارەی”گرتنەبەری سزای توند دژ بەوانەی سەرپێچی ڕێنماییەكان دەكەن”.

پارێزگاری دهۆك دەڵێت: “ئیدارەی پارێزگەكە پەنادەباتەوە بەر قەدەغەكردنی هاتووچۆ بۆ ماوەیەكی دیاریكراو، گەر ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوون بكات”.

تائێستا ژمارەی ئەوانەی لە پارێزگەی دهۆك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون گەیشتۆتە 801 كەس و لەو نێوەندەشدا 6 كەس گیانیانلەدەستداوە و 376 كەسی تر چاكبوونەتەوە.

كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە 15173 كەس كە 586 كەسیان گیانیانلەدەستداوە و 9551 كەسی تر نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، 5036 كەسی تر تائێستا لە نەخۆشخانەدان و چارەسەر وەردەگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان