تیمی وەزاری یەکێتی دەگەڕێنەوە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران؟

  • 497 بینین

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت، وتەبێژی قوباد تاڵەبانیش دەڵێت:” بەشداری کۆبوونەوەکەی سبەینێ دەکەین”.

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی وێنەیەکی تیمی یەکێتی لە حکومەت بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: تیمی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی رۆژی یەکشەممە بەشداریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەی زیاتر لە شەش مانگە بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ پارتی تیمی یەکێتی لە حکومەت بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردووە.

تورکیا، دەنگدەران چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان
پێشتر تورکیا، دەنگدەران چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان
کەرکوک؛ خۆڵبارین ١٩ کەسی رەوانەی نەخۆشخانە کرد
دواتر کەرکوک؛ خۆڵبارین ١٩ کەسی رەوانەی نەخۆشخانە کرد
پەیوەندیدار