ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

فەرمانبەرانی هەرێمیش لە چاوەڕوانیدان
حكومەتی عیراق مووچەی مانگی شەش دابەش دەكات

 

خەڵك- ئیدریس جەبار

وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ دەست دەكات بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ و پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، بۆ ڕەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بەغدا چاوەڕوانی ڕێكەوتنە لەگەڵ هەولێر.

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”حكومەتی فیدراڵ لە سبەینێ‌ پێنج شەممەوە تا 25ی ئەم مانگە، ئامادەكاریی دەكات و لە دوای ئەو ڕێكەوتەشەوە دەست دەكات بە داشكردنی مووچەی مانگی شەشی ئەمساڵ، بەڵام سەبارەت بە ڕەوانەكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، دەبێت ڕێكەوتن بكرێت، چونكە سەرۆك وەزیران بە ڕاشكاوانە ڕایگەیاند كە ڕەوانەكردنی 400 ملیار دینارەكە دوایین پارەیە بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرێت، تا بگەنە ڕێكەوتن”.

بە وتەی جەمال كۆچەر:”عیراق دەتوانێت مووچە بۆ فەرمانبەرانی خۆی دابین بكات، چونكە یەدەگی بانكی هەیە، نرخی نەوتیش لەبەرزبوونەوەدایە، دەست بە هەندێك چاكسازی كراوە، لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا وەك دەوڵەت دەتوانێت قەرز بكات، بۆیە حكومەتی عیراقی گەر تەنیا كێشەی مووچە بێت، دەتوانێت مووچە دابین بكات”.

سەبارەت بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی عیراق وتی:”لەئێستادا ئاریشەیەك پەیدا بووە بۆ حكومەتی عیراق كە بە زۆری دەتوانێت مووچە بۆ خۆی دابین بكات، ئیتر بڕیاریانداوە تا نەگەنە ڕێكەوتن و هەرێمی پشكی دیاریكراوی خۆی ڕادەست نەكات، هیچ بڕە پارەیەكی تر نانێرن”.

بەبۆچوونی جەمال كۆچەر:”ئەوان نازانن هەڵوێستی ئێستای حكومەتی عیراق نەگۆڕە یان گۆڕانكاریی بەسەردا دێت، گوشارێكی دەرەكی لەسەر سەرۆك وەزیران دروستدەكرێت، تا لەم هەڵوێستەی پاشگەزببێتەوە؟”.

حكومەتی عیراق، مانگی ڕابردوو 400 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەكرد، بەڵام حكومەتی هەرێم بە بیانووی ئەوەی لە مانگی نیساندا پارەیەكی زۆری بۆ دابینكردنی مووچە قەرز كردووە، دابەشكردنی مووچەی ڕاگرت، تائێستاش هیچ زانیارییەك لەئارادا نییە كە ئایا هەرێم مووچە دابەش دەكات، یان چاوەڕوانی ڕێكەوتنە لەگەڵ بەغدا تا لەوێوە جارێكی تر مووچە بۆ فەرمانبەران فەراهەم بكات.

عێراق

لە عیراق و هەرێم بەرزترین ژمارەی چاكبوونەوە لە كۆرۆنا تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 2834 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 2339 كەسیش چاكبوونەتەوە و هاوكات 77 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16 هەزار و 531 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 2834 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هاوكات لە سلێمانی 56 و هەولێر 218 و دهۆك 83 و كەركوك 75 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 2339 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هاوكات لە سلێمانی 54 كەس و هەولێر 84 و كەركوك 57 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە 77 كەس بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش كۆی گشتی مردووان گەیشتۆتە 5 هەزار و 94 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی سیستانی تووشی كۆرۆنا بووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەرپرسێكی باڵای نووسینگەی عەلی سیستانیی گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق تووشی كۆرۆنا بووە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی شاری نەجەفەوە بڵاویكردەوە، محەمەد حسێن عەمیدی، بەرپرسی نوێنەرە بڕواپێكراوەكانی عەلی سیستانی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ڕوونیشیكردەوە، دۆخی تەندروستی عەمیدی جێگیرە، كە هاوكات مامۆستای حەوزەی عیلمییە لە نەجەف.

پێشتریش جەواد شەهرستانی زاوا و وەكیلی گشتیی سیستانی لە ئێران، تووشی كۆرۆنا ببوو، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە ئەگەری تووشبوونی گەورە مەرجەعی شیعەكان بە پەتاكە بڵاونەكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی لوبناندان

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ چوار شەممە مانگی سووری عیراقی ڕایگەیاند كە 10 هاووڵاتی عیراقی لە نێو قوربانییانی تەقینەوەكانی بەیروتی پایتەختی لوبناندان كە دوێنێ لە بەندەرێكی شارەكە ڕوویدا.

بە پێی ڕاگەیەندراوێكی ڕێكخراوەكە، 10 هاووڵاتی عێراقی لە تەقینەوەكاندا بیرندار بوون و ڕوونیشیكردەوە كە باری تەندروستی زۆربەیان جێگیرە.

لەلایەكی دیكەشەوە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ حەسان دیاب سەرۆك وەزیرانی لوبنان ئەنجام دا و بە هۆی تەقینەوەكانەوە سەرەخۆشی لێكرد.

هاوكات بڕیاریشی دا بە فڕۆكەیەك هاوكاری پزیشكی بەپەلە بگەیەنێتە لوبنان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان