بوومەلەرزە ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند

  • 1,703 بینین

بوومەلەرزەیەكی بەهێز ناوچەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیانی لە هەرێمی كوردستان هەژاند و زۆربەی هاووڵاتیان هەستیان پێ‌ كردووە.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا و لە كاتژمێر 5:18 خوولەك بوومەلەرزەیەك سنووری هەردوو شارۆچكەی خانەقین و كەلاری هەژاندووە.

ڕاشیگەیاند، بوومەلەرزەكە بەگوڕی 4.9 پلە بەپێوەری ڕێختەر و لەقوڵایی 10 كیلۆمەتر لەناخی زەوی ڕوویداوە.

ئاشكراشی كرد، چەقی بوومەلەرزەكە گوندی (عەین هیلال) بووه لە شارۆچكەی خانەقین بەدووری 39 كیلۆمەتر لەسەنتەری شارۆچكەی كەلار.

وادەی كۆتایی هاتنی خۆڵبارین ئاشكراكرا
پێشتر وادەی كۆتایی هاتنی خۆڵبارین ئاشكراكرا
ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی 9ی بنەڕەتی ڕاگەیەنرا
دواتر ئەنجامی تاقیكردنەوەی پۆلی 9ی بنەڕەتی ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار