بۆ گەشتی هاووڵاتیانی هەرێم بۆ ئێران بڕیاری نوێ‌ درا



بۆ گەشتی هاووڵاتیانی هەرێم بە فڕۆكە لە فڕۆكەخانەكانی باشووری كوردستانەوە بڕیار درا بە لابردنی ڤیزە و هەڵگرتنی تێستی پشكنینی كۆرۆنا.

هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەجەم بریکارەکان ئاگادار دەكەنەوە، كە ئەو گەشتیارانەی گەشت دەکەن لەسەر هێڵی ماهان ئێر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی (هەولێر- سلێمانی- کەرکوك) بۆ تاران لە ئەمڕۆوە 13/ 5/ 2023 بڕیار درا بە هەڵگرتنی پشکنینی کۆرۆنا واتا پێویست بە تێستی کۆرۆنا یان کارتی ڤاکسین ناکات.

ڕاشیگەیاندووە، هاووڵاتی عێراقی لە کاتی گەشت کردنی لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی ماهان ئێر بۆ ئێران پێویستی بە ڤیزە نابێت و هیچ مۆرێك لەسەر پاسپۆرت نادرێت.

لەدوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دواتریش دۆزینەوەی چەندین جۆری ڤاكسین، لەكاتی گەشت كردن بۆ وڵاتان لە ڕێگەی فڕۆكەخانە و دەروازەكانەوە، مەرجی پشكنینی كۆرۆنا لە ماوەی 72 كاتژمێر و هەروەها كارتی ڤاكسین و خۆكوتان دانرابوو.

لەماوەی ڕابردوودا گەشتكردن لە دەروازە سنوورییەكانەوە بۆ ئێران و بەپێچەوانەوە مەرجی ڤاكسین و پشكنینی كۆرۆنا لابرا و ئەمڕۆش ئەو مەرجە لە گەشتكردن لە فڕۆكەخانەكانەوە لابرا.

چوارچێوەی هەماهەنگی 4 دۆسیە لەگەڵ سودانی یەكلایی دەكاتەوە
پێشت چوارچێوەی هەماهەنگی 4 دۆسیە لەگەڵ سودانی یەكلایی دەكاتەوە
ئەنجامی تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی ڕادەگەیەنرێت
دواتر ئەنجامی تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار