ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بانگەوازی بایكۆتی سەرتاسەری فەرمانبەران و پۆلیس و پێشمەرگە دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی دواكەوتی دابەشكردنی مووچە و خراپی دۆخی مووچەخۆران، بانگەوازێك بۆ بایكۆتی سەرتاسەری فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان بڵاودەكرێتەوە.

ئەمڕۆ نزیكەی 45 ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ كە ئەویش دوای 60 ڕۆژ دابەشكرا و بەو پێیەش لەماوەی 3 مانگی ڕابردوودا تەنها یەك مووچە دراوە بە فەرمانبەران و تا ئێستا حكومەتی هەرێم مووچەی 4 مانگی ئەمساڵی فەرمانبەران قەرزدارە و هیچ وادەیەكیش دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات.

گروپەكانی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم بانگەوازێكیان بڵاوكردەوە و تێیدا داوای بایكۆتی سەرتاسەری فەرمانبەران و مامۆستایان و كارمەندانی تەندروستی و هێزەكانی پۆلیس و پێشمەرگە دەكرێت.

وەك لە بانگەوازەكەدا هاتووە، “داوا لەسەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دەكەین بایكۆتی تەواوەتی ڕابگەیەنن و چیتر مەچنەوە سەر كارەكانتان”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی نەدانی مووچەوە كارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی و بەشێكی شار و شارۆچكەكان بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند و ئەمڕۆش بەشێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە سەر ڕێگای ڕانیە- چوارقوڕنە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لە سلێمانی-ش بەشێكی كارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆ مانگرتنیان لە دەوام ڕاگەیاند.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شاندێكی پسپۆڕ ڕەوانە دەكرێت
لە دەریای نەجەف بەشوێن نەوتدا دەگەڕێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاردەدات لەدەریای نەجەف بەشوێن بیرە نەوتدا بگەڕێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ڕەزامەندەی دەربڕیوە لەسەر ناردنی شاندێكی پسپۆڕ لە بواری گەڕان، تا لە دەریای نەجەفدا بەشوێن نەوتدا بگەڕێت”.

وەزارەتی نەوت دەڵێت”ڕەوانەكردنی ئەو شاندە پسپۆڕە، بۆ گەڕانە سەبارەت بە ئەگەری بوونی كێڵگەی نەوتی لە دەریاكەدا”.

عیراق لە پلەی پێنجەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی یەدەگی نەوت، ئەمەش بەپێی دامەزراوەی پۆلێنی GFPی جیهانی.

دامەزراوەكە لە ڕاپۆرتێكیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاندووە”یەدەگی نەوتی خاوی عیراق دەگاتە 142 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، بەمشێوەیە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان