ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“ئەو دۆخەی دەگوزەرێت لەناو حكومەت و سۆشیال میدیا، لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێك نییە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سكرتێری پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەو دۆخەی كە ئێستا دەگوزەرێت لەناو حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەناو سۆشیال میدیادا، لە ڕاستیدا لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێك نییە و هیچ لایەنێك سوود مەند نابێت لەو دۆخە.

مونا قەهوەچی سكرتێیر پەڕلەمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، ئەو ڕۆژەی نیازبوو كۆبوونەوە ئەنجام بدرێت لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان و دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان لەسەر پرسی ئەو پڕۆژە یاسا و پێشنیاز و بڕیار و یاسایانە كە فراكسیۆنە جیاجیاكانی پەڕلەمانی كوردستان پێشكەش بە دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستانیان كردبوو پێش هاتنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، لەبەر پەتاكە دواخرا.
وتیشی”لە پەڕلەمانی كوردستان لە 9ی مانگ پشكنین بۆ بەشێك لە پەڕلەمانتاران و فەرمانبەران كرا بەداخەوە فەرمانبەرێكمان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو كە فەرمانبەری دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان بوو، بۆیە بە پێویستمان زانی بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان چونكە پەڕلەمانتار كاری ئەوەیە لەناو خەڵكدا بێت، ئەگەر پەڕلەمانتارێك خوانەخواستە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بێت و لەسەردانیدا بۆ لای خەڵك بێگومان مەترسی زیاتر دەبێت و دواتر بڵاودەبێتەوە كە نەتوانیین كۆنتڕۆڵی بكەین”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ناكرێت لەلایەك پشكنین بكرێت و لەلایەك كۆببینەوە، بۆیە بەپێویستمان زانی سەرۆك و جێگری سەرۆك پەڕلەمان و بەندە بڕیارماندا كە باشترین چارەسەر بۆ خۆپارێزی لەمكاتە بە ڕاگەیەنراوێك بڵاوی بكەینەوە تا هیچ خوێندنەوەیەكی تری بۆ نەكرێت كە بڵێن هۆكارێكی ترە و بەمەبەست ئەم پەڕلەمانە پەكخراوە، بۆیە ئەو ڕاگەیاندنەمان بڵاوكردەوە كە بەشێوەیەكی ئاشكرا هۆیەكەمان دەرخستووە.

ڕوونیشیكردەوە، بێگومان سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان و جێگری سەرۆك و ئێمە یەكترمان بینی و قسەمانكردووە لەسەر ئەم بابەتە بۆ سەلامەتی هەموو لایەك ئێمە بۆیە وتومانە كۆبوونەوەكان هەڵدەوشێتەوە، بۆماوەی دوو هەفتە پەڕلەمان دەوامی نابێت، بەڵام هەركاتێك پێویست بوو دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسۆنەكان، لەوانەیە بە كۆبوونەوە یەكتری نەبینن، بەڵام بەڕێگەی تەلەفونەوە و بە ڕێگاكانی ئەلكترۆنی دەتوانرێت قسەو گفتوگۆ بكرێت لەسەر هەر بابەتێك.

سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەڕلەمان، ناوبراو ڕایگەیاند، ئەگەر گەیشتینە ئەو ئاستەی پەڕلەمانی كوردستان هیچ مەترسییەكی لەسەر نەبێت و دۆخەكەش زۆر ئاساییە و دەتوانێت كارەكانی و كارەكانی پەیڕەوی خۆی بەشێوەی ڕێكارە یاساییەكانی خۆی بگرێتەبەر، بێگومان ئێمە دەستەی سەرۆكایەتی ڕاوێژ لەگەڵ یەكتر دەكەین، دواتر بەپێویستی دەزانین ڕاوبۆچوونی سەرۆك فراكسۆنەكانیش وەربگرین بۆ ئەم مەبەستە، ئینجا زانیمان دۆخە ئاساییە بە بێگومان دانیشتنەكانمان دەست پێدەكەینەوە، بەڵام ئەگەر تووشبووەكان زیاتر بێت ئەوكاتە ناتوانیین ئەم دامەزراوەیە كۆنتڕۆڵ بكەین، بۆیە دەبێت نەكەوینە پێش ڕووداو.

سەبارەت بە قەیرانەكانی حكومەتی هەرێمی قەهوەچی ڕایگەیاند، وەكو پەڕلەمان نیگەرانیین كە حكومەت ناتوانێت لە كات و ساتی خۆیدا مووچە بدات، ئەویش چەندەها هۆكار هەیە یەكێك لەوانە هاتنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت و كەمكردنی داهاتی ناوخۆ و نەناردنی بودجەی تەواوی هەرێمی كوردستان لە 2014 وەبەردەوامە، ئەوە تەنها شتێكی هەنوكەیی نیە كە لەم مانگەدا یان لەو ماوەیەدا مووچە دواخراوە لە 2014 بەداخەوە هەرێمی كوردستان تووشی ئەو قەیرانە بووە.
ووتیشی”ئەم قەیرانە ساڵ بە ساڵ و كابینە لەدوای كابینە ئاڕاستەی حكومەتی عیراق دەكرێت كە بەڵێن دەدرێت كێشەكان چارەسەر بكرێت، ئێمە دوامان كردووە كێشەكان چارەسەر بكرێت بەپێی دەستوری هەمیشەیی عیراق واتە شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان بچەسپێت، بێگومان ئەگەر زانیمان لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە شایستە داراییەكان دەنێردرێت بۆ هەرێمی كوردستان و حكومەتی هەرێمیش كەمتەرخەم بوو، ئەوكاتە وەكو پەڕلەمانتار هەڵوێستمان دەبێت.

ئاشكراشیكرد، وەكو پەڕلەمانی كوردستان چاودێرین لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەت لە حزبێك پێكنەهاتووە، لە حزب و لایەنە سیاسییەكان پێكهاتووە، ئایا بۆ ئەو پرسیاری 400 ملیارەكە ئاڕاستەی ئەو لایەنانە ناكرێت كەوا لەبەرچی حكومەت كەمتەرخەمە لە پێنەدانی مووچە؟ پێشتر بەڕێز د. ئومێد كە سەرۆكی دیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئەم بابەتەی زۆر بە شەفافی ئاشكرا كرد.

جەختیكردەوە، هەڵمەتێكی سیاسییە چونكە ئەگەر بەشداربم لە حكومەتی هەرێمی كوردستان پشكی گەورەم هەبێت و لە هەموو بڕیارێكی سیاسی بەشدار و ئاگاداربم دەتوانم لە هەموو بەشەكان و پشكەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشدار بین بێگومان دەزانیین بۆچی حكومەت ئەو 400 ملیارەئەگەر وەریگرتبێت دابەشی ناكات.

ڕوونیشیكردەوە، حكومەتی هەرێم، حكومەتی سەرجەم خەڵكی هەرێمی كوردستان بێت بەتەواوی لایەنە سیاسیەكان و پێكهاتەكانەوە، بەڵام ئەو دۆخەی ئێستا دەگوزەرێت لەناو حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەناو سۆشیال میدیادا، لە ڕاستیدا لەبەرژەوەندی هیچ لایەنێك نییە و هیچ لایەنێك سوودمەند نابێت لەو دۆخە، بەداخەوە ئەگەر ئاڵۆزی هەبێت لەناوخۆی هەرێمی كوردستان، زیاتر كێشەكانمان قوڵتردەبێتەوە لە ئاستی حكومەتی فیدراڵی، بۆیە بەپێویستی دەزانم ئەم سیناریۆیانە چیتر لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست نەكرێت بۆ ئەوەی بە بەڵگەوە ڕاستیەكانمان بۆ بسەلمێنرێت، تاوەكو پەڕلەمانی كوردستان وەكو چاودێر بەدواداچوون بۆ ئەم پرسانە بكات.

دەشڵێت”حكومەتی هەرێمی كوردستان، حكومەتی نوێنەران و حزب و لایەنە سیاسیە كوردستانیەكانە و بەشدارن لە داهات و دەستكەوتەكان و لە هەموو شتێك بەشدارین، باشە ئێمە چۆن نابێت بزانین ناوەڕۆكی ئەم بابەتانە چۆنە و بۆچی وایلێهاتووە”.

ژینگە

هۆشداری لەسووتاندنی دارە بەتەمەنەکانی سلێمانی و کەمکردنەوەی ڕێژەى سەوزایی دەدرێت

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ڕایدەگەیەنێت، ، شاری سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی زۆری ڕێژەی سەوزاییەوە، بەڵام بە داخەوە ناو بەناو بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، نەک ڕێژەکە پێشچونی پێوە دیار نییە هێندەی نەماوە بەرەو وێرانە بچێت.

 

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لەتکانامەیەکدا لەژێر ناونیشانی (تکایە وێرانکردنی ژینگە ڕابگرن) ڕایگەیاند، مایەی شانازییە بە پێی ئامارەکان، شاری سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی زۆری ڕێژەی سەوزاییەوە، بەڵام بە داخەوە ناو بەناو بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، نەک ڕێژەکە پێشچونی پێوە دیار نییە هێندەی نەماوە بەرەو وێرانە بچێت.

 

ئاماژەى بەئەوەشداوە، کۆتا کاریش کە چەند ڕۆژێکە قسەی لەسەر دەکرێت و پێشتریش پەرلەمانتاران هۆشدارییان دا، کە دەستێک هەیە بۆ سوتاندن و وێرانکردنی درەختە بە تەمەنەکانی ڕێگەی سلێمانی تاسڵوجە، بەڵام بە داخەوە کەس لەو مەترسییە نەهاتە دەنگ، ئەوە بە چاوی خۆمان دەبینین ئەو مەرامە گڵاوە وا دێتەدی.

 

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و  شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە دەنگ و ئەو کارە  دژ بە ژینگە و سروشت ڕابگرن.

 

باس لەئەوەشکراوە، پێویستە نەهێڵدرێت کەسانی چاو چنۆک و بەرژەوەندیخواز بۆ مەرامی خۆیان جوانییەکانمان وێران بکەن.

 

ئەوەش هاتووە، وەکو ڕێکخراو، بەدواداچون دەکەن و ئەو زوڵمە گەورەیە دژ بە ژینگە قبوڵ ناکەن.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زیندانییەک لەچاکسازی گەورانی هەولێر گیانی لەدەستدا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەچاکسازی گەورانی هەولێر زیندانییەک گیانی لەدەستدا.

 

زیندانییەکی چاکسازی گەورانی هەولێر کە بەماددەی تیرۆر زیندانی کرابوو، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

 

ئەو زیندانییە بەڕەگەز عەرەبە و ماوەی نزیکی ١١ ساڵە لەزیندانە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە تاکو ئێستا لەهەرێمی کوردستان نزیکی ٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوار تۆمەتباری بازرگانیکردن بە(چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکران

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دژە تیرۆری کوردستان چوار کەسی بەتۆمەتی به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکرد.

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:

 

دەستگیرکردنى چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ

 

له‌ درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕكردنى ديارده‌ى هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو چوار كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا‌ن وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌‌ به‌ ناوه‌كانيان و ورده‌كارييه‌كان دراوه‌:

 

لە شه‌وى (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئيبراهيم سه‌ردار حه‌سه‌ن) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى مامزاوه كه‌ كارى كڕين و فرۆشتنى هێلكه‌ ده‌كات، ده‌ستگير كرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانە ناوەوەى بڕى (84) کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر ‌لە رێگاى بازگه‌ى هيران – شه‌قڵاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى بارهه‌ڵگر ژماره‌ (192771/هه‌ولێر).

له‌ رێكه‌وتى (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ريم) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى ژيان – پيشه: پۆليس ده‌ستگيركرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى بڕى (7) كيسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتيكى قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر لە رێگاى بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌وه‌.

  1. له‌ رێكه‌وتى (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگير كران به‌ تۆمه‌تى كارى قاچاغچيێتى چه‌ك به‌ناوه‌كانى:

أ- (مسته‌فا سه‌عيد محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مين)، ناسراو به‌ حاجى هه‌رووتى – دانيشتووى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ – له‌ ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهير حه‌سه‌ن)، دانيشتووى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى كورانى رێگاى مه‌خموور – پێشه‌: پێشمه‌رگه‌ى خانه‌نشينى يه‌كه‌ى (70)، له ‌ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 10 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ئێمه وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش له‌ چاودێريكردن و به‌شوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م ديارده‌يه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان