ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كوردستان بە قۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕێت
“برسێتی و نەبوونی مووچەو خراپی گوزەران بڕستی لە هاووڵاتیان بڕیوە”

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان ڕایدەگەیەنێت، ململانێ سیاسییەكان خەریكە پەڕلەمانی كوردستان پەك دەخەن و ئەم دامەزراوە گرنگە لەسەر رێڕەوی خۆی لادەدەن.

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كوردستان بە قۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕێت، برسێتی و نەبوونی مووچەو خراپی گوزەران بڕستی لە هاووڵاتیان بڕیوە، تارمایی پەتای كۆرۆنا باڵی بەسەر هەرێمدا كێشاوەو ڕۆژانە زیاد لە سەد كەس تووشی پەتاكەدەبن و چەندان كەس گیان لەدەستدەدەن، بە سیستەمێكی تەندروستی خراپ و بایكۆت و مانگرتنی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی مەترسی گەورەتر لەبەردەمدایە، سەرباری لوتبەرزی و لەخۆبایی بوونی بەرپرسانی بەغدا (بەكورد و عەرەبەوە) و عینادی بەرپرسانی هەرێم تەنگژەكان قوڵتر دەكاتەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە…

ناكرێ پەرلەمان كەرەنتینەی سیاسی بكرێت

ململانێ سیاسییەكان خەریكە پەكی پەرلەمانی كوردستان دەخەن و ئەم دامەزراوە گرنگە لەسەر رێڕەوی خۆی لادەدەن، ئەركە سەرەكییەكانی پشتگوێ دەخەن. تەنانەت كۆمەلێك كاری نایاساییش بەناوی یاساو پەرلەمانەوە لەپێناو جێبەجێكردنی ئەجێندا سیاسیەكانیان ئەنجامدەدەن.
دوابەدوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی رۆژی (7-5-2020) پەرلەمان بە بڕیاری ژمارە (4) پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر هەڵگرت، وێڕای ئەوەی ناڕەزایی بەشێك لەپەرلەمانتاران و لایەنە سیاسیەكانی لێكەوتەوە، رێكارەكانی دەركردنی بڕیارەكەش بەڕێڕەوی یاساییدا تێنەپەڕی بوو و كۆمەڵێك خاڵی ناپەیڕەوی لەدەركردنیدا بەدی دەكرا، بۆ ئەم مەبەستە هەم سۆران عومەر یاداشتێكی ئاڕاستەی سەرۆكی پەرلەمان كردبوو و هەم ئێمەش وەك ئینستتیوتی پەی لە (23-5-2020) لە یاداشتێكدا خاڵە نایاساییەكانی بڕیارەكەمان دەستنیشانكردبوو و بە ئەركی سەرۆكی پەرلەمانمان زانی وەك ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكرد گوایە ناڕازی بووەو ئاگاداری ئەو كارە نایاساییانە نەبووە، پێویست بوو هەڵی بوەشێنێتەوە.
لە ئەنجامدا ئەمڕۆ (15-6-2020) دەنگۆی ئەوە بڵاوكرایەوە گوایە بەڕێز سەرۆكی پەرلەمان بڕیارەكەی هەڵوەشاندۆتەوە، ئەگەر ئەم دەنگۆیە ڕاست بێت هەنگاوێكی بوێرانەیە و دەبێت هەنگاوەكانی تریشی بەدوادابێت، چونكە تا ئێستا نەكەس ئەو بڕیارەی بینیوەو نە لە هیچ شوێنێكیش بڵاوكراوەتەوە، هەربۆیە لەسەر بەڕێز سەرۆكی پەڕلەمان پێویستە بۆ ڕەواندنەوەی ئەو گومانانەی ئاماژە بە تێوەگلان و ئاگاداری بەڕێزیان دەكەن لە دەركردنی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندییەكەدا، ئەم هەنگاوانەش بنێت:
1-بڕیارەكە لە ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمانی كوردستاندا بڵاو بكرێتەوە، چونكە ئەوەی تا ئێستا باس دەكرێت فەرمی نیە.
2-بڕیارەكە لە ڕۆژنامەی فەرمی وەقائیعی كوردستان بڵاوبكرێتەوە، چونكە تا ئێستا كەس نەیبینیوە.
3-وەك فەرمانێك هاوشێوەی بڕیاری ژمارە (4) كە بۆ دادگاكان ناردراوە، بەفەرمی بنێردرێت بۆ دادگا بەمەبەستی راگرتنی بڕیاری پێشوو، چونكە بەپێی بڕیارەكە پارێزبەندییەكە بۆ ناوبراو دەگەڕێتەوە.
ئەگەر ئەم هەنگاوانە بنرێن، راستگۆیی سەرۆكی پەرلەمان و متمانەی بەڕێزیان و ئەو هێزە سیاسییانە دەگەیەنێت كە پاڵپشت و بانگەشەكاری پەیامەكە بوون، بەپێچەوانەوە جگە لەكارتێكی سوتاو كەتەنها بۆ خۆبەپاڵەوانكردن و چاوبەستەكی خەڵكی و بەلاڕێدابردن زیاتر هیچی تر ناگەیەنێت.
كوردستان بە قۆناغێكی سەختدا تێدەپەڕێت، برسێتی و نەبوونی موچەو خراپی گوزەران بڕستی لە هاووڵاتیان بڕیوە، تارمایی پەتای كۆرۆنا باڵی بەسەر هەرێمدا كێشاوەو رۆژانە زیاد لە سەد كەس توشی پەتاكەدەبن و چەندان كەس گیان لەدەستدەدەن، بە سیستەمێكی تەندروستی خراپ و بایكۆت و مانگرتنی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی مەترسی گەورەتر لەبەردەمدایە، سەرباری لوتبەرزی و لەخۆبایی بوونی بەرپرسانی بەغدا (بەكورد و عەرەبەوە) و عینادی بەرپرسانی هەرێم تەنگژەكان قوڵتر دەكاتەوە، ئەمانەو سەرباری مەترسی بۆردومان و لەشكركێشی توركیاش بۆسەر هەرێم. لەبارودۆخێكی دژواری لەم جۆرەدا، پێویستە پەرلەمانی كوردستان وەك باڵاترین دامەزراوەی سیاسی و یاسایی و شەرعیی هەرێم، كۆكەرەوەی هێز و لایەنە سیاسیە جیاجیان بێت و تەعبیر لە خواست و داواكاری و ئازارەكانی خەڵكی كوردستان بكات و لە ئاست بەرپرسیارێتی سەردەمەكەدابێت، یاسای باش دابڕێژێت و چاودێریی وردی دەسەڵاتی جێبەجێكردن بكات، نەك خۆی بە بابەتی لاوەكییەوە سەرقاڵ بكات و بكرێت بە ئامرازێك بۆ بەجێگەیاندنی ئەجێندا كاتییەكانی هێزە سیاسییەكان لەسەر حیسابی پێشێلی یاساو پیرۆزییەكانی خەلكی كوردستان و لە ئەنجامی بەیەك نەگەیشتنیان دامەزراوەكە كەرەنتینەی سیاسی بكەن و پەكی بخەن.
ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان
15/6/2020

کوردستان

دیار ئیبراهیم: هاووڵاتییان دەتوانن بەم دوو ڕێکارە ئاسانە خۆیان لە کۆرۆنا بپارێزن

خەڵك – ئارام سەردار
ئەندامێكی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا دەڵێت ئەو ڕێكارانەی بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە كۆرۆنا پێویستن كارێكی زەحمەت نین، كە گرنگترینیان بەكارهێنانی دەمامك و خۆبەدوورگرتنە لە چوونە نێو قەرەباڵغی.

دکتۆر دیار ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە وەزارەتی تەندروستی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەو دۆخەی دەیبینین لە تووشبووانی كۆرۆنا، ڕێژەیەکی نەخوازراوە، سەرچاوەی گواستنەوەی نەخۆشیەکەش لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەبێت، تاکە ڕێگر بۆ بڵاونەبووەشی پابەندبوونی هاوڵاتیان بە ڕێنماییە سادەکانی ڕێکخراوی تەندروستییە کە لەلایەن وەزارەتیشەوە پشتڕاست کراوەتەوە و بڵاوکراونەتەوە.

دەشڵێت، زیادبوونی ژمارەی تووشبووان چاوەڕوانکراوبوو، چونکە تێکەڵاویەکی زۆر دروست بووە بەشێک لەهاوڵاتیانیش بابەتی كۆرۆنایان لەبیرخۆیان بردۆتەوە، کە هەر کەمتەرخەمیەکیش وادەکات خێراتر ڤایرۆسەکە بڵاوبێتەوە، لەبەر ئەوەی تەنها بەشێکی هاوڵاتیان بڕوایان بەنەخۆشیەکە هەیە و پابەندن، بەڵام بەشێکی زۆریان بڕوایان پێ نیە و پابەندنین ئەمەش وادەکات ژمارەکان زیاتر بێت و گوشار دروست بێت لەسەر نەخۆشخانەکانیش دروست بێت.

ڕوونیشی کردەوە، لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆنا حکومەت و وەزارەتی تەندروستی بەڕوونی ڕایانگەیاند دامەزراوە تەندروستیەکان بەم شێوەیە نین بتوانن ژمارەیەکی زۆر بەرکەوتووان لەخۆبگرن، بوودجەیەکی ئەوتۆش نیە خزمەتی ئەو ڕێژە زۆرە بکەین.

دکتۆر دیار ئیبراهیم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوکەسانەی بڕوایان بە كۆرۆنا نیە دەتوانن دۆخی تووشبووان ببینن، چونکە بەدڵنیاییەوە کەسانی نزیکی هەموو کەسێک تووشی كۆرۆنا بووە، نەمانی شوێنیش لە نەخۆشخانەکان و دابینکردنی نەخۆشخانەی تریش ئاماژەیە بۆ زۆری ژمارەی تووشبووان، لەبەر ئەوە هیچ بارگرانی نیە دەمامک ببەستی یان تێکەڵی شوێنی قەرەبالغ نەبیت یاخود لەماڵ نەچینە دەرەوە.

وتیشی، ئێمە لەکۆبوونەوەی خۆمان جەخت لەسەر ئەوەکراوەتە سەنتەر و شوێنی نوێ بکرێتەوە بۆ چارەسەری تووشبووان، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە ئیمە شوێنمان هەبێت بۆ ژمارەیەکی زۆر، چونکە پێویستیان بە ئامێری تەندروستی دەبێت لەوانەش ئامێری هەناسەدانی دەستکرد کە ڕەنگە ژمارەیەکی زۆرهەبێت، بەڵام بەشی هەموو خەڵکی کوردستان ناکات ئەگەر هەمووان تووشبن، بۆیە داوا لەهەموو لایەک دەکەم لەسەرجەم چین و توێژەکان هاوڵاتیان ئاگادار بکەنەوە لە خۆپاراستنیان، چونکە ئەگەر پابەند نەبن کاریگەری دەبێت لەسەر زیادبوونی ژمارەی تووشبووان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لەسەر پشکی یەکێتی دەستبەکاربوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە دابان شەدەڵە لەسەر پشکی یەکێتی وەکو جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەفین دزەیی لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دابان شەدەڵە لە پۆستی جێگری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وێرای پیرۆزبایی لە دابان شەدەڵە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ستایشی کار و چالاکییەکانی پێشووی کرد کە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لە وڵاتی ئیسپانیا.

قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا رایگەیاند فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی حکومەت و ڕۆڵی گرنگی بینوە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و توانیویەتی ببێتە پردێکی باش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و ئێمەش وەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی هەنگاو و کارەکانیانین.

جەختیشی کردەوە یەکێک لە ئەولەویاتی حکومەتی هەرێم گرنگیدانە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی ئەم فەرمانگەیە و رێکخستنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمە لەگەڵ وڵاتانی جیهان، لەوبڕوایەداین کاک سەفین وەک لێپرسراو و کاک دابان وەک جێگر پێکەوە دەتوانن هەنگاوی باش بنێن لەوبارەیەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا سەفین دزەیی لێپرسراویی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی دابان شەدەڵەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێزیان ئەزمونێکی باشی هەیە لە پرسی پەیوەندییەکان بۆیە گەشبینین پێکەوە بتوانین کارەکانی فەرمانگە بە باشی راپەڕێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شەش تووشبووی کۆرۆنا لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تۆمارکراون

خەڵك – بەشی هەواڵ
کەس لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە چواریان ئەندامی ئەنجوومەنن.

بەپێی زانیاریەکانی (خەڵک)، جگە لە عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سێ ئەندامی تری ئەنجوومەنەکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە یەکێک لەئەندامەکان کۆڕۆنای تێپەڕاندووە لەنەخۆشیەکە چاک بووەتەوە.

ئێستا هەریەکە لە (عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەن و ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی و دلێر حسێن ئەندامی ئەنجوومەن لەفڕاکسیۆنی گۆڕان) چارەسەری پەتاکە وەردەگرن.

هەر بە پێی زانیارییەکان دوو فەرمانبەری ئەنجوومەنیش تووشی کۆرۆنا بوون و لەئێستادا چارەسەر وەردەگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان