ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ڕێواز فایەق؛بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر هەڵوەشاندەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، من لە ڕۆژی 19ی ئایارەوە تانەم لە بڕیاری هەڵگرتنی پارێز بەندیەكەم داوە و لە دەسەڵاتی سەرۆكی پەڕلەماندایە ئەو بڕیارە بە یاسا هەڵوەشاندەوە ،چاوەڕێم ئەو بڕیارە بدات ئەوەشی باس دەكرێت منیش لە میدیاوە بیستومە.

بە پێی زانیارییەكان، ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر هەڵوەشاندنەوە، لە دانیشتنی رۆژی 7ی ئایاردا بە زۆرینەی دەنگ لە پەڕلەمان پەسەندكرا.

سۆران عومەر ، ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، من پێشتر لە ڕۆژی 19ی ئایار تانەم لە بڕیارەكە داوە و چاوەڕێ بووم ئەو بڕیارە بدرێت .

وتیشی ،”بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندی بەندە لە دەسەڵاتی سەرۆكی پەڕلەماندایە، كە بە یاسا دەتوانێت ئەو بڕیارە هەڵوەشێنێتەوە پارێزگاری لە شكۆی پەڕلەمان بكات”.

ڕاشیگەیاند، ئەوەی باس دەكرێت، كە گوایە سەرۆكی پەڕلەمان بڕیارەكەی هەڵوەشاندۆتەوە ، منیش لە میدیاكانەوە بیستوومە و هیچ شتێكی فەرمی بەدەستم نەگەیشتووە .

هاوكات له‌ نوسینێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پێشەوا هەورامانی،ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان نوسیوویه‌تی: “لەم ڕۆژانە سەرۆکی پەرلەمان بڕیارێکی نایاسایی دەدات بۆ لابردنی بڕیاری لادانی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتارێک، بڕیارەکە سەدا سەد نایاساییەو لە پەیڕەوی ناوخۆ هیچ مافێکی لەمجۆرە بە سەرۆکی پەرلەمان نەدراوە”.

ئابوری

ڕوونکردنەوە لەسەر کاتی دابەشکردنی ١٠٠ هەزار دینارەکەی حکومەتی هەرێم دەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەرکاتێک وردبینی لەو فۆڕمانە کرا، کە هاوڵاتییان پڕیانکردۆتەوە، وەزارەت پارەکە خەرجدەکات.

 

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتى هەرێم لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕوونکردنەوەی لەسەر کاتى دابەشکردنی بڕی ١٠٠ هەزار دیناری هاوکاری بەسەر خێزانە هەژارەکاندا دا.

 

ناوبراو ئاماژەى بەئەوەدا، فۆڕمە پڕکراوەکان لەلای بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتییە، ئەوان وردبینی دەکەن، هەرکاتێک ئەوان لە وردبینی تەواوبوون بۆ وەزارەتی دەنێرن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پاشئەوەی بەدەستیان گەیشت، ئەو پارەیە خەرجدەکەن، کە ١٠٠ هەزار دینارە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داوای کەمکردنەوەی نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و پشکنینە پزیشکییەکان دەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەگەڵ ئەوەی داهاتی تاک لەهەرێمی کوردستان کەمیکردووە و ڕێژەى بێکاری و هەژاری بەرزبۆتەوە، بەڵام هێشتا نرخی بینینی پزیشک و دەرمان و  پشکنینەکان هەر بەرزە، بۆیە ئەنجومەنی فشار لەهەوڵدایە کە ئەم نرخانە دابەزێنن و هاوتای داهاتی تاکی بکەن.

 

دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنى فشار لەسلێمانی بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، پێشتر لەگەڵ سەندیکای پزیشکان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەتەوە و ئەم هەفتەیەش لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و سەندیکای دەرمانسازان و سەندیکای بایۆلۆجی کۆدەبنەوە و دواتر سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئەنجومەنى پارێزگای سلێمانی هاوکارە و سەندیکای پزیشکانیش بەهەمانشێوە هاوکارن، بەڵام چەند گرفتێکیان هەیە و داوادەکەن، ئەوەیان بۆ چارەسەربکەن.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، پزیشکەکان گرفتی دەرمانخانە و تاقیگەکان و باج و هەندێک شتی دیکەیان هەیە، ئەوان داوای چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەکەن، بۆئەوەی بتوانن نرخ بهێننە خوارەوە.

 

باسی لەئەوەشکرد، دوای ئەوەی بۆچوونی هەموو سەندیکاکان و ڕا جیاوازەکانیان کۆکردەوە، سەردانی وەزیری تەندروستی دەکەن و لەسەر ئەو پرسە گفتوگۆی لەگەڵ دەکەن.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەشنەکردنی موچە لەلایەن حکومەتى هەرێمەوە، ئاستی داهاتی تاک بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە، کە ئەرکی حکومەتە هەموو سێکتەرەکانی هەرێم ڕێکبخاتەوە، بەڵام لەساڵی ٢٠٢٠دا تەنها دوو موچەى بەتەواوی دابەشنەکردووە و هیچکام لەسێکتەرەکانی ژیانی لەگەڵ ئەو بێ موچەیی و بێکارییەدا ڕێکنەخستۆتەوە، لەو چوارچێوەیەدا نرخی بینینی پزیشک هاوشێوەی ساڵی ئاڵتونی هەرێمە کە ٢٠ هەزار یان ٢٥ هەزار دینارە، کە تەنها چەند خولەکێکی کەم نەخۆش دەبینرێت، ئەمەش بۆتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتییانەوە.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حكومەتی هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێشبینی دەكرێت بەمزوانە هەرێم و بەغدا ڕێككەوتنێك واژۆ بكەن و لەم ڕۆژانەشدا مووچەی مانگی سێ دابەش بكرێت.

د.شێركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەپەڕلەمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند، لە ئێستادا پێشبینیەك هەیە كە هەواڵێكی دڵخۆشكەرە و لەم ڕۆژانەدا ڕێككەوتنێك لەسەر چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی بەغدا واژۆ دەكرێت.

وتیشی”بەپێی زانیارییەكان حكومەتی بەغدا بڕێك پارە بۆ مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە مووچەی مانگی سێی پێ دابەش دەكات”.
ئاشكراشیكرد، تا ئێستا ڕوون نیە كە مووچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان