ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكی هەرێم لەسەر پەلاماردانی دانیشتوانی ناوچە جێناكۆكەكان دێتەدەنگ

خەڵك- بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسەر هێرش و یەلامارەكانی ئەم دواییەی چەكدارە توندڕەوەكان بۆسەر دانیشتوانی ناوچە جێناكۆكەكان دێتە دەنگ وڵێت:”ئه‌م دۆخه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە”دووباره‌بوونه‌وه‌ و فراوانبوونی به‌رده‌وامی هێرشه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ عێراق، به‌تایبه‌تیش له‌ ناوچه‌كانی ماده‌ی (140)ی ده‌ستوور دۆخێكی زۆر مه‌ترسیدار و ئاڵۆزی بۆ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ته‌واوی پێكهاته‌ ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی درێژه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ڕفاندن و ده‌ركردنیان له‌سه‌ره‌ و ئه‌م دواییانه‌ش به‌رده‌وام به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانیان ده‌سووتێنرێن و ڕۆژانه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانجی هێرشی دڕندانه‌ی تیرۆرستی و شه‌هید ده‌كرێن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”وه‌ك چه‌ندین جار پێشتریش هۆشداریمان له‌ ترسناكیی دۆخه‌كه‌ داوه‌، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وامیی ئه‌م دۆخه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات و بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان و پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه، میكانیزمێكی كاراتری هه‌ماهه‌نگیی حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان و هاوكاریی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان و به‌رده‌وامیی پشتیوانیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش پێویسته‌، چونكه‌ تیرۆرستان بۆشاییی ئه‌منیی ئه‌و ناوچانه‌یان قۆستووه‌ته‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش له‌م پێناوه‌دا هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانی ده‌خاته‌ گه‌ڕ”.

بە وتەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم وەك لە ڕاگەیەندراوەكەى سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستاندا ئاماژەی پێكراوە”دوایین هێرشی تیرۆرستی بۆ سه‌ر دوو دێی كاكه‌یی له‌ ناوچه‌ی خانه‌قین كه‌ له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌ك هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون، نموونه‌یه‌كی به‌رچاوی په‌ره‌سه‌ندنی ترسناكی و ئاڵۆزیی دۆخه‌كه‌ن كه‌ ده‌بێ هه‌نگاوی خێرا بۆ ڕێگری له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگیرێته‌ به‌ر. وێڕای‌ به‌ توندی سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و تاوانكارییه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌میانم، خوای مه‌زن دڵنه‌وایی و سه‌بوورییان بداته‌وه‌ و هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازم”.

کوردستان

کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس ئەنجامدەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە دوو شەممەی داهاتوو کەرنەڤاڵێکی شیعریی لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ئەنجامبدرێت.

 

لەژێر ناونیشانی  (با شیعر بکەینە سەنگەری بەرگری) ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ڕێکدەخات.

 

کەرنەڤاڵەکە لە ڕۆژی ۱۰ی۸ی۲۰۲۰ دووشەممە، کاتژمێر ٦ی ئێوارە ئەنجامدەدرێت

 

لەکەرنەڤاڵە شیعیرییەکەدا هەریەک لەم شاعیرانەى خوارەوە بەشداری دەکەن:

بەندی عەلی
ڕۆژ هەڵەبجەیی
فاتیح سەلام
سروە عوسمان
سەردار قادر
هەڵاڵە شەوکەت لهۆنی
هاوشان عەزیز
ڕەوەند ساڵح
مەریوان قەرەداغی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان