ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە دهۆك 14 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ڕایدەگەیەنێت، كە 14 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەوەش كۆی چاكبوونەوە لە شارەكە گەیشتۆتە 72 كەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەك شەممە 14 نەخۆشی تووشبووو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ (ovid-19) بە تەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە ئەو نەخۆشانە دوای هەموو پشكنینەكان دەركەوتووە، كە بەتەواوی چاكبوونەوە و بە سەلامەتی نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و چوونەوە ناو كەسوكاری خۆیان.

ئاشكراشی كردووە، كە كۆی گشتی ئەوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە گەیشتۆتە 72 كەس و 61 نەخۆشیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

کوردستان

تووشبوویەکی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ یەک شەممە، تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا کە نە خۆشی درێژخایەنی هەبووە، لە سلێمانی گیانی لە دەست دا.

د. ئازاد ھەورامی بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ پیاوێکی تەمەن 69 ساڵ کە نەخۆشی درێژخایەنیشی هەبووە، بە ھۆی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا.

بە پێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا 241 تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست داوە کە 208یان لە سلێمانی بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هێزە ئەمنییەكانی ئێران، ئاژەڵدارانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان دەكەنە ئامانج


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایدەگەیەنێت، خەڵكی ئەو ناوچانەی زۆربەیان ئاژەڵدارن و لەم وەرزەدا لە كوێستانەكان جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی هێزەكانی سوپای پاسداران دەكرێنە ئامانج.

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەكانی سوپای پاسداران كە لە سنوورەكانی سەردەشت و پیرانشار جێگیر بوون، بە چەكی نیوە قورسی وەك “بی كەی سی و دۆشكە” تەقەیان لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان كردووە و شوانێكیان بە سەختی بریندار كردووە.

ئاشكراشیكرد، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، بەهۆی تەقەی هێزەكانی سوپای پاسداران لە سنووری پیرانشار لە ئاژەڵدارانی هەرێمی كوردستان، بووەتە هۆی برینداربوونی شوانێكی تەمەن ١٧ ساڵ و هاوكات هەر بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەكانی ئێران 20 سەر مەڕ لەناوچوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

خشتەی تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی و خوێندنی ئیسلامی و پیشەیی بڵاوكرایەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ى ئامادەیی بۆ هەردوو قۆناغی زانستی و وێژەیی و خوێندنی ئیسلامی و پیشەیی بڵاوكردەوە، بە گوێرەی خشتەكەش تاقیكردنەوە وەزارییەكان شەممەی داهاتوو 11ی تەمووز دەستپێدەكەن و 5ی ئاب كۆتا تاقیكردنەوە دەكرێت.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەیخستەڕوو، خولی یەكەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەی بۆ هەردوو بەشی زانستی و پیشەیی و هەروەها خوێندنی ئیسلامی و پیشەیی لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو 11ی تەمووز دەستپێدەكات و ڕۆژی 5ی ئاب تاقیكردنەوەكان كۆتایی پێدێت.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان