ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دەرباز كۆسرەت كارگەیەكی ئۆكسجین بۆ تەندروستی چۆمان دابین دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شارۆچكەی چۆمان، دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین بۆ تەندروستی ئەو شارۆچكەیە دابین دەكات.

نافیز ناوپردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی سەوز ڕایگەیاندووە، وەك فراكسیۆنی یەكێتی داوایەكمان ئاڕاستەی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد، بۆئەوەی كارگەیەكی ئۆكسجین بۆ تەندروستی چۆمان دابین بكات، چونكە كارگەكەی خۆی لە كاركەوتبوو، ناوچەكەش پێویستی زۆری بە ئۆكسجین هەبوو.

دەشڵێت: “دوای داواكەی ئێمە دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ، ڕەزامەندی دەربڕی بە كڕینی ئەو كارگەیە، كە نزیكەی ٤٠ هەزار دۆلاری تێچووە و دەتوانێت ئۆكسجین بۆ ١٥٠ قەرەوێڵە دابینبكات”.

ئاشكراشی كردووە، ئێستا كارگەكە لە تێستدایە و ماوەی دوو ڕۆژە كاردەكات و ئۆكسجین بۆ نەخۆشەكان دابیندەكات، بەڵام سبەینێ بە شێوەیەكی فەرمی دەكەوێتە كار.

کوردستان

نوێنەرێك: هەرێم ڕەزامەند نەبووە ڕاژەی فەرمانبەرەكانی بخرێتەسەر بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق چەند زانیارییەكی نوێ لەبارەی گواستنەوەی میلاكی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ سەر بەغدا بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات پێشتر بەغدا قایل بووە بەو هەنگاوە، بەڵام هەرێمی كوردستان ڕەزامەند نەبووە.

جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە (میللەت)ی ڕاگەیاندووە، پێشتر حكومەتی فیدراڵ قایل بووە میلاكی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتەسەر بەغدا و مووچەیان لەرێی حكومەتی عیراقەوە بۆ دابین بكرێت بەو مەرجەی خۆیان وردبینی لەناو و لیستی فەرمانبەراندا بكەن.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرای كردووە، بەغدا قایلبوونەكەی بەو مەرجە بووە خۆیان لیژنەی تایبەتمەند ڕەوانەی هەرێمی كوردستان بكەن و وردبینی لەمیلاك و ناوی فەرمانبەراندا بكەن پێشتریش وردبینیان لە میلاكی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەكیشدا كردووە، بەڵام پێناچێت ئێستا بەغدا قایل بێت، چونكە خۆیان كێشەی دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانیان هەیە.

جەمال كۆچەر ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، پێشتر هەرێم ڕەزامەند نەبووە ڕاژەی فەرمانبەرەكانی بخرێتەسەر بەغدا و وەكو ئاسایشی نەتەوەی مامەڵەی لەگەڵ ئەو دۆسیەیە كردووە و خوێندنەوەیان بە جۆرێك بۆ كردووە كەئەگەر ڕاژەی فەرمانبەران بگوازرێتەوە بۆ سەر بەغدا مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی هەرێم دروستدەبێت.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتیشی، بەغدا خۆی كێشەی هەیە و پێناچێت لەم قۆناغەدا بەو داوایە قایل بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: تەقەكەرێك دەستگیر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، شەوی ڕابردوو تەقەكەرێك لەگەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركرا.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند:”دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو تۆمەتبارێك تەقەی لەماڵی دوو ھاووڵاتی كرد و دواتر ھەڵھات، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستیپێكرد و توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبارەكە بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە:”ھاوكات دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێلی تۆمەتبار و چەكێك لەجۆری كڵاشینكۆفدا كە تۆمەتبارەكە تەقەكانی پێكردبوو”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو:”لەئێستادا تۆمەتبار (ب، ن، ر) لە دایكبووی ١٩٨١دانیشتووی شاری سلێمانی بەفەرمانی بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی ٣١/٤٠٥ ڕاگیراوە و لەبەردەم دادوەردا دانی بەتاوانەكەیدا ناوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت: لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 15 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 6 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

د.یاد نەقشبەندی‌ وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 41 نەخۆش داخڵی‌ نەخۆشخانەكانی‌ كۆرۆنا بوون و 15 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی ‌ئاماژەی بەوەشداوە: هاتووە 120 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و لەو ژمارەیە 28 تووشبوو لە چاودێری‌ چڕن و هاوكات لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوو 6 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان