ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

کارمەندانی تەندروستی شارەزوور بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند

خەڵک-یەحیا حبیب

ئەمڕۆ یەک شەممە کارمەندانی ئێشکگری نەخۆشخانەی شەهید ڕەئوف بەگ بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیان بایکۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.

کەمال ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، “پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرجەم کارمەندانی ئێشکگری نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ لە شارۆچكەی شارەزوور بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی دەوامی فەمیان کردووە”.

وتیشی، “لە ئێستادا تەواوی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ چۆڵ کراوە و پێشوازی لە هیچ نەخۆشێک ناکرێت”.

بە پێی زانیارییەکانی (خەڵک) پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پزیشکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ ماوەی نزیکەی ۱۰ ڕۆژە بایکۆتیان کردووە و کارمەندانی تەندروستی جێگاکەیان پڕکردونەتەوە.

کوردستان

جارێكی دیكە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كرد 25 حاڵەتی مردن تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4739 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 250 كەس و سلێمانی 113 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و ڕاپەڕین 15 كەس و دهۆك 256 و هەڵەبجە 31 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 521 كەس چاكبوونەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛ سبەینێ‌ بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەگاتە ئەم گەڕەكە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی مەجید بەگ‌ دەكات ، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (ئابڵاخ ‌‌) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر هەردوو فیدەری ( ٥۲) و (٥۹) سبەینێ شە‌ممە (26/9/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

دەشڵێت: “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان