زیندانییەک شێوازە ترسناکەکانی ئەشکەنجە لە گوانتانامۆ بە وێنە دەخاتەڕوو



ناوبەناو لە نێوان ئەو ڕەخنە مرۆیی و نێودەوڵەتییانەی لەم زیندانە گیراوە، لەگەڵیدا نهێنی زیاتر سەبارەت بە زیندانەکە و چۆنییەتی ئەشکەنجەدانی گیراوان ئاشکرا دەبن.

 

چەند وێنەیەک کە گێڕانەوەی دەستبەسەرکراوێکن بە ناوی “ئەبو زوبەیدە”، بە نوسین سەبارەت بەو شێوازانەی ئەشکەنجەدان کە لەم زیندانە ئەمریکییەدا بەسەرخۆیدا هاتوون، کە بەرنامەی کاری دەزگای لێکۆڵینەوەی نیشتمانی ئەمریکا لەوێ بۆ سزا و ئەشکەنجەی گیراوان کاری لەسەر کراوە بۆ یەکەمجار دەخرێنەروو کە دۆخی بەرگە نەگری دەسگیرکراوان بۆ ئەشکەنجەکان دەخاتە ڕوو.

 

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە؛ گێرانەوەکانی ئەبوزوبەیدە خۆیان لە ٤٠ وێنەدا دەبیننەوە کە زۆر بە وردی ئەو شێوازە دڕندانەیەی ئەشکەنجەدان خراوەتەڕوو کە لەسەر دەستی دەزگای سی ئای ئەی، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠٠٦دا پەیڕەوی لێکراوە.

دەستدرێژی و خنکان

ئەو وێنانەی کە ئەبو زوبەیدە نووسیویەتی و دواتر بۆ یەکێک لە پارێزەرەکانی، بەناوی پرۆفیسۆر مارک دێنبۆی ناردووە، کردەوەی ترسناکی توندوتیژی و سووکایەتی سێکسی و ڕەگەزی و تیرۆری دەروونی درێژخایەن پیشان دەدات کە دەستگیرکراوەکان تووشی بوون.

پارێزەرە و پرۆفیسۆر مارک دێنبۆی، لەگەڵ خوێندکارەکانی لە سەنتەری سیاسەت و لێکۆڵینەوە لە ناوەندی یاسای زانکۆی سێتۆن هۆڵ، وێنە و ئیفادەکانی زوبەیدەیان لە ڕاپۆرتێکی تۆکمەدا سەبارەت بە ئەشکەنجەدان لەم زیندانە بەدناوە و ناوەندەکانی دیکەی دەستبەسەرکردنی نهێنی هەواڵگریدا کۆکردەوە.

 

ئەبو زوبەیدە تەمەن ٥٢ ساڵ لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٠٢ لە پاکستان دەستگیرکرا، دواتر لە بۆ چەند شوێنێکی هەواڵگری نهێنی گواسترایەوە، تاوەکو لە ساڵی ٢٠٠٦ لە گوانتانامۆ گیراسایەوە.

تابوت

وێنەکانی کە بە وردی کێشراون، دەرکەوتووە کە بریکارە دەمامکدارەکان هەڕەشەی جەستەیییان لێکردووە بە دەستدرێژیکردنە سەری و شێوازی توندوتیژی دیکەی ئەشکەنجەدان و خۆراکدانی زۆرەملێی نیشانداوە، هەروەها ڕاگرتنی دەستگیرکراوەکە لە شوێنێکی هاوشێوەی تابووت و شوشتنی بە ئاو، یان دانانی هێدفۆن لەسەر گوێچکەکانی و بەرزکردنەوەی دەنگ تا ئەو ڕادەیەی کە مێشکی مرۆڤ بەرگەی نەگرێت.

لە وێنەکاندا دەردەکەوێت  کە چۆن ئەو پیاوە تەمەن پەنجا ساڵانە بە زنجیرێکی ئاسنین بە ڕووتی لەبەردەم لێکۆڵەرەوەکانیدا بەستراوەتەوە کە هەندێکیان ژن بوون، بۆ ئەوەی سووکایەتی پێبکەن.

ئەبو زوبەیدە، ٨٣ جار بەهۆی هەوڵدان بۆ خنکاندن بە ئاو لە ناو تابوتدا ڕووبەرووی مەرگ بووەتەوە.

 

سەبارەت بەو جۆرە سزادانە ناوبراو  بۆ پارێزەرەکەی نووسیوە “بەدرێژایی ڕۆژ لە خنکان دەترسام”.

بەپێی پوختەی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی پیرانی ساڵی ٢٠١٤، لانیکەم ١١٩ کەس بوونەتە قوربانی ئەم بەرنامە ترسناکەی سزا و ئەشکەنجەدان لە گوانتانامۆ.

 

بەرهەمی کێڵگە پەلەوەریەکانمان لە ئاستێکی زۆر باشدایە
پێشت بەرهەمی کێڵگە پەلەوەریەکانمان لە ئاستێکی زۆر باشدایە
خەزعەلی: مۆساد عەلی کوڕی ئەبی تالیبیان تیرۆرکردووە
دواتر خەزعەلی: مۆساد عەلی کوڕی ئەبی تالیبیان تیرۆرکردووە
ەیوەندیدار