ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بۆچی ئاردی سفر نەدرا؟
بەشە ئاردی بەپێز بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چوار لە سنوری سلێمانی دەهێنرێت و دەشڵێت: “بەپێی بڕیارێكی عیراق ئەمساڵ ئاردی سفر لەسەرجەم پارێزگاكان دابەشنەكرا”.

نەسرین محەمەد عەلی خان، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دەستمان بە دابەشكردنی ئاردی مانگی چوار كردووە، ڕەنگە هەفتەی داهاتوو كۆتایی بە دابەشكردنی بێت.

وتیشی، “بۆ ئەم مانگە و مانگی داهاتووش گەنممان لە دوزخورماتوو هێناوە بە پێزە و هاووڵاتیان دەتوانن وەری بگرن، چونكە گەنمەكە هی پارە، بەپێی ئەوەی ئێمە دەزانین گەنمی ئەمساڵ ڕاستەوخۆ بكرێتە ئارد پێزی نابێت، بۆیە دەبێت بە لایەنی كەمەوە بۆ ماوەی چەند مانگێك لە عەمبار بكرێت ئەوجا بەپێز دەبێت”.

ڕاشیگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی هیچ گەنمێكمان نیە، بۆیە ڕەنگە بۆ مانگەكانی داهاتوو لە دووز یان كەركوك گەنم بهێنین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەپێی بڕیاری عیراق ئەمساڵ هیچ بڕە ئاردێكی سفر لە عیراق دابەشنەكراوە و هیچ نوەسراومێكمان لەوبارەیەوە بەدەست نەگەیشتووە، كە ئاخۆ هۆكارەكەی بۆ چی دەگەڕێتەوە.

ساڵانە لە مانگی ڕەمەزاندا جگە لە بەشە خۆراكی مانگانە، هەرر خێزانێك بڕی 5 كیلۆ ئاردی سفر و هەر كەسێكیش بڕی نیو كیلۆ نیسك-ی پێ‌ دەدرا، بەڵام ئەمساڵ ئەو بەشەخۆراكانە دابەش نەكران.

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شاندێكی پسپۆڕ ڕەوانە دەكرێت
لە دەریای نەجەف بەشوێن نەوتدا دەگەڕێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاردەدات لەدەریای نەجەف بەشوێن بیرە نەوتدا بگەڕێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت ڕەزامەندەی دەربڕیوە لەسەر ناردنی شاندێكی پسپۆڕ لە بواری گەڕان، تا لە دەریای نەجەفدا بەشوێن نەوتدا بگەڕێت”.

وەزارەتی نەوت دەڵێت”ڕەوانەكردنی ئەو شاندە پسپۆڕە، بۆ گەڕانە سەبارەت بە ئەگەری بوونی كێڵگەی نەوتی لە دەریاكەدا”.

عیراق لە پلەی پێنجەمی جیهان و لە پلەی دووەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لەڕووی یەدەگی نەوت، ئەمەش بەپێی دامەزراوەی پۆلێنی GFPی جیهانی.

دامەزراوەكە لە ڕاپۆرتێكیدا بۆ ساڵی 2020 ڕایگەیاندووە”یەدەگی نەوتی خاوی عیراق دەگاتە 142 ملیار و 500 ملیۆن بەرمیل، بەمشێوەیە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان