ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئاشنا عەبدوڵڵا: كەرەنتینكردنی پەڕلەمان خۆپارێزیە یان سڕكردن؟

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، مەترسی كۆرۆنا جدیە و هەستمان بەو مەترسیە كردوە و تكای خۆپارێزیش لە هەموو هاووڵاتیان هەرێمەكەمان دەكەین، دەشڵێت: “بەڵام هاووڵاتیش مافی خۆیەتی وا بیر بكەنەوە، كە پەڕلەمان سڕكراوە”.

ئاشنا عەبدوڵڵا، ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆڕان لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، خولی پێنجی پەڕلەمان، ڕەنگە جیاواز لەهەر خولێكی پێشوو بە مەبەست بێت یان بێ مەبەست، ڕۆڵێكی كاریگەری بۆ نەهێڵراوەتەوە، كە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی بەردەوام لەبەردەم ڕەخنە و هێرشدا بێت.

دەشڵێت: “تازەترین هێرشیش بابەتی كەرەنتین كردنی پەڕلەمانە بۆ ماوەی دوو هەفتە، كە پرسیار ئەوەیە ئایا مافی خۆی نیە بەشێك لەپەڕلەمانتاران و هاووڵاتیش وا بیر بكەنەوە، كە پەڕلەمان سڕكراوە”.

كەرەنتین كردنی پەرلەمان خۆپارێزیە یان سڕكردن؟
خولی پێنجی پەرلەمان، ڕەنگە جیاواز لەهەر خولێكی پێشوو بە مەبەست بێت یان بێ مەبەست، رۆلێكی كاریگەری بۆ نەھێلراوەتەوە. ئەمەش بوەتە ھۆی ئەوەی بەردەوام لەبەردەم رەخنە و ھێرشدا بێت. تازەترین هێرشیش بابەتی كەرەنتین كردنی پەرلەمانە بۆ ماوەی دوو هەفتە، پرسیار ئەوەیە ئایا حەقی خۆیەی نیە بەشێك لەپەرلەمانتاران و هاوڵاتیش وابیر بكەنەوە كە پەرلەمان سڕكراوە؟
ئایا قەزیەكە هەر بەڕاست خۆ پارێزیە؟
لە كاتێكدا هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان چاوەڕوانی زۆر زیاتریان هەبێت لەو دامەزراوەیە هەر لە ڕێكەوتن بێت لەگەڵ بەغدا و پرسی قەرزەكانی حكومەت و ژیان و موچەو گەڕانەوەی موچەی پاشەكەوت.
پەرلەمان سێ ئەركی سەرەكی هەیە:
۱.یاسادانان، لەماوەی تەمەنیدا چەند یاسای دەركردوە؟
۲.چاودێری كردن، لەو ژمارە پرسیارانەی كە پەرلەمانتاران لە فراكسێۆنە جیاوازەكان كردویانە وەڵامی چەندی هاتۆتەوە؟
۳.پەسەندكردنی بودجە، كوا یاسای بودجە؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە زۆر ئاسان و ڕونە لای دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بە تایبەت سەرۆك و جێگرەكەی.
بەڵێ مەترسی كۆرۆنا جدیە و ئێمەش هەستمان بەو مەترسیە كردوە و تكای خۆپارێزیش لە هەموو هاوڵاتیانی ئەزیزی هەرێمەكەمان دەكەین.
بەڵام گرنگە وەڵامی ئەو پرسیارەش وەربگرین كە ئایا گومان كردنی بە شێكی پەرلەمانتاران و هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لە جێگەی خۆیدا نیە سەبارەت بە كەرەنتین كردنی پەرلەمان؟

کوردستان

چوار تۆمەتباری بازرگانیکردن بە(چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکران

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دژە تیرۆری کوردستان چوار کەسی بەتۆمەتی به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکرد.

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:

 

دەستگیرکردنى چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ

 

له‌ درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕكردنى ديارده‌ى هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو چوار كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا‌ن وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌‌ به‌ ناوه‌كانيان و ورده‌كارييه‌كان دراوه‌:

 

لە شه‌وى (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئيبراهيم سه‌ردار حه‌سه‌ن) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى مامزاوه كه‌ كارى كڕين و فرۆشتنى هێلكه‌ ده‌كات، ده‌ستگير كرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانە ناوەوەى بڕى (84) کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر ‌لە رێگاى بازگه‌ى هيران – شه‌قڵاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى بارهه‌ڵگر ژماره‌ (192771/هه‌ولێر).

له‌ رێكه‌وتى (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ريم) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى ژيان – پيشه: پۆليس ده‌ستگيركرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى بڕى (7) كيسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتيكى قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر لە رێگاى بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌وه‌.

  1. له‌ رێكه‌وتى (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگير كران به‌ تۆمه‌تى كارى قاچاغچيێتى چه‌ك به‌ناوه‌كانى:

أ- (مسته‌فا سه‌عيد محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مين)، ناسراو به‌ حاجى هه‌رووتى – دانيشتووى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ – له‌ ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهير حه‌سه‌ن)، دانيشتووى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى كورانى رێگاى مه‌خموور – پێشه‌: پێشمه‌رگه‌ى خانه‌نشينى يه‌كه‌ى (70)، له ‌ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 10 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ئێمه وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش له‌ چاودێريكردن و به‌شوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م ديارده‌يه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژی خێزانە كوردەكەی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژی شیلان و دایك و باوكی بڵاودەكاتەوە كە ماوەی چوار ساڵ بوو باوكی دەناسی.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند ماوەی چوار ساَ بوو “دارا” باوكی شیلانی دەناسی، بەڵام بەو جۆرە نا كە سەردان و هاتووچۆ هەبووبێت لە نێوانیاندا و چاودێریشی كردوون.

ڕوونیشیكردەوە كە ئێوارەی ڕۆژی تاوانەكە چووەتە ماڵی دارا و داوای پارەی لێكردووە، بەڵام ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی پارەی لا نییە بۆیە لە پێناو بەدەستهێنانی پارەدا، دارا و هاوسەرەكەی بە چەقۆ كوشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو كە پاشان شیلان هاتووەتەوە بۆ ماڵەوە و تووشی شۆك بووە كاتێك تاوانبارەكەی لە ماڵەكەیان بینیوە و پرسیاری دایك و باوكی كردووە، كاتێكیش ویستوویەتی هاوار بكات، دەمی گرتووە و دواتریش بە سەرینێك خنكاندوویەتی.

تاوانبارەكە كە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەكان بووە، تاوەكو بەیانی ڕۆژی دواتر لەو ماڵەدا ماوەتەوە و پاشان چووە بۆ هەولێر و لەوێ دەستگیركراوە.

لایخۆشیەوە سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند ئەو خێزانە بەنیازپاکییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسە دڕندەیەدا کردووە کە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەکانە و داواشی لە هاووڵاتییان کرد لە پێناو ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانەدا بە وریاییەوە مامەڵەبکەن و لە کاتی هەر حاڵەتێکی گوماناویشدا دەستبەجێ پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەکانەوە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی تەندروستی: 26 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست دا

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 26 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان