بافڵ تاڵەبانی: هەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی داهاتویەکی سەقامگیرە بۆ خەڵکەکەمان

  • 231 بینین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی.

 

لەدیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و شاڵاو عەلی عەسکەری و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕانی مەکتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال و سالار سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان ئامادەبوون، دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێکران و جەخت لە بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی و هەنگاوی بونیادنەرانە کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە وڵات و سەرخستنی بەرنامەی چاکسازیی حکومەت.

 

لە درێژەی دیدارەکەدا  بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەید عەمار حەکیم کرد لە بەرامبەر خەمخۆری و پەرۆشی بۆ تەندروستیی و راشیگەیاند، هەوڵەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتییان بەردەوام دەبێت و ئامانجمان بونیادنانی داهاتویەکی گەشتر و سەقامگیرترە بۆ خەڵکەکەمان.

پێشمەرگەو داعش لە گوێڕ ڕووبەرووی یەکدی بوونەوە
پێشتر پێشمەرگەو داعش لە گوێڕ ڕووبەرووی یەکدی بوونەوە
برنجی ئۆرۆگوایی و ئەرجەنتینی گەیشتە عێراق
دواتر برنجی ئۆرۆگوایی و ئەرجەنتینی گەیشتە عێراق
پەیوەندیدار