ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشێكی فێنك و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە كەشناییەكان، دۆخی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان گۆڕانكاری بەسەردادێت و پلەكانی گەرما دادەبەزن و كەشوهەوا فێنك دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسەكانی كەشوهەوا، پێشبینی دەكرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێكی هەوای فێنك ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دەورووبەر بگرێتەوە.

لای خۆشیەوە، سادق عەتیە، شارەزای بواری كەشناسی عیراقی ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما لەناوچەكانمان دابەزیوە و لەكاتەكانی ئەمشەو و سبەی كاریگەریەكانی زیاتر دەبێت لەسەر ناوچەكانمان و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن و تا ناوەڕاستی هەفتە كاریگەریەكانی دەمێنێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم دابەزینەی پلەی گەرمیە لەم كات و ساتەدا، كە لەژێر ئاستی ساڵانەی خۆیەوە دەبێت، یەكێكە لەگۆڕانكاریەكانی كەشوهەوا و بەهۆیەوە پلەكانی گەرما نزمتر دەبێتەوە لەتێكڕای ساڵانەی خۆی.

ئاشكراشی كردووە، بەهۆی ئەو شەپۆلەوە ئەگەری ئەوە هەیە نمە باران لەهەندێ لە ناوچەكانی ناوەڕاستی عیراق و هەرێمی كوردستان ببارێت هەورە تریشقەی لەگەڵبێت.

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان