ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەلا تاهیر: کۆرۆنا زۆر ترسناکە
بەڤیدیۆ؛ زانایەكی ئایینی بە توندی هێرش دەكاتە سەر حكومەتی هەرێم

خەڵك- بەشی هەواڵ
زانایەكی ئاییننی لە وتاری هەینی ئەمڕۆ بە توندی هێرش دەكاتە سەر حكومەتی هەرێم و حزبە دەسەڵاتدارەكان و دەڵێت: “هەركەس دەنگ ئەدات بەم دەسەڵاتە و پشتگیری ئەكا یاخوا ڕووی ڕەش بێت”.

مامۆستا مەلا تاهیر بامۆکی، پێشنوێژ و وارخوێنی مزگەوتی عومەری كوڕی خەتاب لە هەڵەبجەی شەهید ڕایگەیاند، دەرگای مزگەوتەکەم دادەخەم، چونکە کۆرۆنا زۆر ترسناکە بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان.

وتیشی، “ئەم حكومەتە بڵێ ئەمڕۆ جومعەیە باوەڕی پێ ناكەم بەس كۆرۆنا ڕاستە بۆیە خۆتان بپارێزن”.

ڕاشیگەیاند، “كورد، ئەنفال و كیمیابارانی بینی دەسەڵاتی دیكتاتۆرەكانیش كۆتایی هات، دڵنیابن دەسەڵاتی ئەمانەش كۆتایی دێت ئەگەر بەخۆیاندا نەچنەوە”.

دەشڵێت: “ئەمرۆ ڕۆژی ڕەشە ئیتر پارەتان هەیە بۆ نایدەن بە میللەت، بۆ ماڵی خۆتان جیا كردۆتەوە لێیان وەڵاهی ڕۆژێ دێتە پێشەوە ڕەحمتان پێ ناكەن”.

ئەو مامۆستا ئایینییە وتی، “هەركەس دەنگ ئەدات بەم دەسەڵاتە و پشتگیری ئەكا یاخوا ڕووی ڕەش بێت”.

مامۆستا مەلا تاهیر بامۆکی: دەرگای مزگەوتەکەم دادەخەم، چونکە کۆرۆنا زۆر ترسناکە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان.#ڕاست_نیوز_Rast_News

Posted by ‎Rast News – ڕاست نیوز‎ on Friday, June 12, 2020

کوردستان

وێنە.. خەڵك؛ زانیاری نوێ‌ لەبارەی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئاشكرا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، 4 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە شەهید بوون.

بەوتەی دانیشتووانی ناوچەكە، ئۆتۆمبێلەكە مەدەنی بووە و 4 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی تێدابووە و بەهۆی بۆردوومانەكە هەر چواریان دەستبەجێ‌ گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی: كۆرۆنا ژیان ناوەستێنێ‌
بڕیارێك لە بەرژەوەندی نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن) ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان دەكرێت بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە) بۆ نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن).

د.داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ، سەرەڕای تووشبوونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن)یان هەیە بڕیارماندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.

دەقی نووسینەكە:

كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ:
سەرەڕای تووشبونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەنیان) هەیە بڕیارمان دا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.
سوپاس بۆ كارمەندو پزیشكە دڵسۆزەكان.

“بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەك”

د.داهات حەوێزی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان