“حکوومەت هیچ شتێکی نەماوە له‌رێگه‌یه‌وه‌ بەڵێن به‌ خەڵک بدات”


هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، رایگه‌یاند: “ئەو نەریته‌ی لە هەدەپەوە وەرمان گرتووە، لە چەپی سەوزدا بەردەوامی پێدەدەین، چەپی سەوز گەرەنتیی ئاشتی، برایەتی، ئاسوودەیی و خۆشگەزەرانی ئەم وڵاتەیە”.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە لە میانی بەشداریکردنی لە گردبوونەوەی جەماوەریی پارتەکەی لە باخی گەل لە مێرسین ئاماژەی بەوەکرد، لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا مێژوو دەنووسنەوە و بە شێوەیەکی بەهێز دەچنە نێو پەرلەمان.

بوڵدان بە ئامادەبووانی گردبوونەوە جەماوەرییەکەی ڕاگەیاند، ئەوان لایه‌نگری گۆڕانکارین و وتی: “ئەو نەریته‌ی لە هەدەپەوە وەرمان گرتووە، لە چەپی سەوزدا بەردەوامی پێدەدەین، چەپی سەوز، گەرەنتیی ئاشتی، برایەتی، ئاسوودەیی و خۆشگەزەرانی ئەم وڵاتەیە”.

هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە باسی لەوە کرد حکوومەت هیچ شتێکی نەماوە له‌رێگه‌یه‌وه‌ بەڵێن به‌ خەڵک بدات و رەخنەی لە به‌ڕێوه‌بردنی ئابووریی له‌لایه‌ن حکوومەته‌وه‌ گرت.

پەروین بوڵدان رایگه‌یاند: “بە دڵنیاییەوە بەهار بۆ ئەم وڵاتە دێت، لەگەڵ ئەو سەرکەوتنە گەورەیە، بردنەوەیە و دەستکەوتەی کە لە ١٤ی ئایار بە دەستی دەهێنین، لە پیناو ئەمەدا تەنانەت لەم سی رۆژەشدا زۆر ئیش دەکەین، چەپی سەوز دەخەینە هەموو ماڵێکەوە.

 

ئیسرائیل دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ غەززە رادەگرێت
پێشت ئیسرائیل دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ غەززە رادەگرێت
مەسعود بارزانی؛ ئەم کەشە ناخۆشە بگۆڕن بە خۆشی
دواتر مەسعود بارزانی؛ ئەم کەشە ناخۆشە بگۆڕن بە خۆشی
پەیوەندیدار