ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

یەكێكیان دامەزراندنی كچەكەیەتی
كازمی: ئەیاد عەللاوی چەند داوایەكی لێكردووم

خەڵك- بەشی هەواڵ
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەو داواكارییانە ئاشكرا دەكات كە ئەیاد عەللاوی سەرۆكی فراكسیۆنی وەتەنیە لێیكردووە كە یەكێكیان دامەزراندنی كچەیەتی.

كازمی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”موزایەدەی سیاسی ڕەتدەكەنەوە لەلایەن هەندێكەوە،  تەمەنی ڕاستەقینەی حكومەتەكەى هەفتەیەكە، چونكە لە هەفتەی ڕابردوودا كابینەكە تەواو بوو”.

بە وتەی سەرۆك وەزیرانی عیراق:”ئەیاد عەللاوی داوای وەزارەتی بەرگری و دامەزراندنی كچەكەی كردووە بە ڕاوێكار، گەر پرسیاریشی لێبكەن لەو ڕووەوە دەڵێت، نازانم”.

كازمی دەڵێت:”لە ساڵی 2018دا داوایان لێكردووە ببێتە سەرۆك وەزیران، بەڵام قبوڵی نەكردووە، بۆیە هیچ شتێكی نییە لەدەستی بدات و دەست دەكات بە چاكسازیی، لەگەڵ ئەوەشدا ئامانجی حكومەتەكەی گەیشتنە بە هەڵبژاردنێكی بێخەوش و پاراستنی ئابوری لە داڕمان و پارێزگاریكردنە لە شكۆی دەوڵەت”.

كازمی پێیوایە” كەوتنی موسڵ ڕێكەوت نەبوو، بەڵكو بەرەنجامی خراپی ئیدارە و گەندەڵی و تایەفەگەریی بوو”.

پێشتر عەللاوی لەڕێی بەیاننامەیەكەوە كە لەلایەن هاوپەیمانی وەتەنیەوە بڵاوكرایەوە ڕایگەیاندبوو، هەنگاوی كەمكردنەوەی مووچەی خانەنشینان، لاوازی و دەستەوستان بوونی حكومەت دەردەخات لەڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵكاران، و وازهێنانی دەردەخات لەو بەڵێنانەی لەو بارەیەوە پێشكەشی كردبوو.

عێراق

كازمی بۆ وەزارەتی ناوخۆ: ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانیشە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كرد و چەند ڕاسپاردەیەكی دەركرد.

لە سەردانەكەیدا مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند: پیاوانی وەزارەتی ناوخۆ، نوێنەرایەتیی یاسا دەكەن، دەستدرێژیكردنەسەریان، مانای ئەوەیە دەستدرێژی كراوەتە سەر دەوڵەت.

مستەفا كازمی ڕاشیگەیاند: هێشتا هەلی ڕاستكردنەوەی هەڵەكان ماوە و دەكرێت هەڵەكان لەپێناو هەستانەوە ڕاستبكرێنەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق دووپاتیشیكرەوە: ڕێگە بە گوشاری سیاسی لە حزب و كەسایەتییەكانەوە نادەن و بە كارمەندانی ناوخۆی ڕاگەیاند: ئەركیان پاراستنی هەمووانە بەبێ دەستتێوەردان لە كاروبارەكانیان.

مستەفا كازمی وەزارەتی ناوخۆی بۆ پاراستنی دۆخی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ڕاسپارد و داواشی لێكردن ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن و پردی متمانە لەنێوان خۆیان و هاووڵاتیاندا دروست بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. پەلامارێك بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا شكستی پێهێنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاشكرایكرد: لەسەر ڕێگەی خێرانی محەمەد قاسم لە باشووری بەغدا دەستیان بەسەر 7 گوللە كاتیۆشادا گرتووە كە ئامادەكرابوون ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا بكرێن.

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە: هەر ئەمڕۆ گوللە كاتیۆشایەك لەناوچەی دۆرەوە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراوە، بەڵام بەبێ هیچ زیانێكی مرۆیی كەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێكی نەبووە. بەپێی زانیاریی میدیاكان دوای ئاڕاستەكردنی گوللە كاتیۆشاكە دەنگی تەقە بیستراوە و زەنگی ئاگادار كردنەوە لەباڵیۆزخانەكان لێدراوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەتایبەت لەشەواندا گروپە چەكدارەكان لەدەوروبەری بەغداوە گوللە كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و بەتایبەت باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكەن.

هاوكات بەردەوام هێزە ئەمنییەكان لەدەوروبەری بەغدا ئۆپراسیۆن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئاڕاستەكردن و دەستگیركردنی ئەنجامدەران ئەنجامدەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. مستەفا كازمی چووە ناو خۆپیشاندانی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ یەكەمجار چووە ناو خۆپیشاندەران و بەڵێنی پێدان داواكارییە ڕەواكانیان جێبەجێ بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندانی بەشێك لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە بەغدا بەڕێوەچوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش چووە ناوخۆپیشاندەران.

كازمی گوێی لە داواكاری خۆپیشاندەران گرت و بەڵێنیدا داواكارییە رەواكانیان جێبەجێ بكات و لەهەمان كات باسی لەوەشكرد، حكومەت دوچاری كۆمەڵێك كێشەی كەڵەكەبوو بووە بەهۆی خراپیی بەڕێوەبردن و خراپ مامەڵەكردن لە ساڵانی ڕابردوودا.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنگاوانەی لە ئێستادا حكومەت گرتوویەتەبەر دژ بە گەندەڵی و ڕێككردنەوەی شێوازی بەڕێوەبردن، كاریگەرییەكی ئەرێنی دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان