سبەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە



وا بڕیارە سبەی شەممە، ١٣ – ٥ – ٢٠٢٣ هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە و وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش دەڵێت؛ هەموو ڕێکارەکان تەواو بوون.

 

لەمبارەیەوە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە، هەموو رێکارەکانی هەناردە کردنی نەوتی هەرێم تەواو بووە.

 

پێشتر وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدابوو، کە کۆمپانیای سۆمۆ لە ڕۆژی ١٠ـی ئایاری ٢٠٢٣، بە فەرمی داوای لە لایەنی تورکیا کردووە پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆڕیی کەرکووک – جیهان، دەستپێبکرێتەوە.

 

ئەوەشخرابووەڕوو؛ ئێستا، هەردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردنی نەوت، چاوەڕێی وەڵامی تورکیا دەکەن.

 

لای خۆیەوە وەزارەتی نەوتی عێراقیش رایگەیاندووە، رۆژی شەممەی داهاتوو دەست بەهەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەکرێتەوە.

 

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق “سۆمۆ” بە کۆمپانیای بوتاشی تورکی راگەیاندووە رۆژی شەممەی داهاتوو رێکەوتی ١٣ی ٥ی ٢٠٢٣ لە دەروازەی باکوور لە بەندەری جەیهانەوە دەست بەهەناردەکردنی نەوت دەکاتەوە.

 

رۆژی ٢٥ی ئادار، دادگای ناوبژیوانی پاریس لەسەر سکاڵایەکی حکومەتەکەی حەیدەر عەبادی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا تۆمارکرابوو، بڕیاریدا، ھەرێمی کوردستان بەبێ رەزامەندی بەغدا ناتوانێت نەوت بفرۆشرێت و دوای بڕیارەکەش ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان ڕاگیرا.

 

حاخامێکی ئیسرائیلی، هیرشێکی توند دەکاتە سەر عەرەب
پێت حاخامێکی ئیسرائیلی، هیرشێکی توند دەکاتە سەر عەرەب
مەکتەبی سیاسیی پارتی: ئامادەین بۆ كۆبوونەوە
دوات مەکتەبی سیاسیی پارتی: ئامادەین بۆ كۆبوونەوە
پەیوەندیدار