مەکتەبی سیاسیی پارتی: ئامادەین بۆ كۆبوونەوە



وەک پشتگیری بۆ پەیامەکەی مەسعود بارزانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، کە “ئامادەیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سەرۆک رادەگەیەنن، ئامادەشن بۆ کۆبونەوە لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بەبێ جیاوازی”.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، “بەناوی لایەنگر و ئەندامان و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پشتگریی تەواوی خۆمان بو پەیامەکەی مەسعود بارزانی دەردەبڕین کە رۆژی پێنجشەممە ١١ -٥ – ٢٠٢٣ لە رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی لە بارزان ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکانی کرد”.

 

ڕاگەیەنراوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئەوەی تێداخراوەتەڕوو، “لە ڕوانگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی و نیشتمانی و لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان، هەنگاوی کردەیی بۆ بەجێگەیاندنی پەیامەکەی بارزانی بە گرنگ دەزانین و ئامادەیی تەواوی خۆمان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ هەموو لایەنەکان بەبێ جیاوازی دەردەبڕین”.

 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مەراسیمی کردنەوەی مۆزەخانەی یادگەی نیشتمانی مستەفا بارزانی لە وتارێکدا رایگەیاند؛ با عیبرەت لە راپەڕین وەربگرین، کە هەمووان یەک دەنگ و یەک دەست و یەکهەڵوێست بووین، داواشی لە هەمو لایەنە ساسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد پێکەوە کۆببنەوە و سەرجەم کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن.

 

بارزانی، بانگەوازێکی ئاڕاستەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کرد و وتی؛ داوا و بانگەوازێکی دڵسۆزانە ئاراستەی هەمووان دەکەم لاپەڕەیەکی نوێ لە نێوانیاندا هەڵدەنەوە و هەرچی زووترە کۆبوونەوەیەکی فراوان بەر لە ١٨ی مانگ ساز بکرێت تا بەرپرسیارانە باسی کێشەوکان بکرێت و چارەسەریان بکەین، داوکاریشم پارتی و یەکێتی بە تایبەت تەمو مژی نێوانیان نەهێڵن و دابنیشن و گفتوگۆ بکەن و زەمینەسازی بکەن بۆ ئەو کۆبوونەوەیە، نابێت دژایەتی یەکدی بکەین، با عیبرەت لە راپەڕین وەرگرین نەمانتوانی ئەوەی لە سەروەختێکدا هەموو میلەت بوو بە یەک دەنگ و دەست لەبەرچاوی بگرین.

سبەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
پێشت سبەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە
ناکۆکییەکانی نێوان دوو باڵی بزووتنەوەی ئیسلامی بەردەوامە
دواتر ناکۆکییەکانی نێوان دوو باڵی بزووتنەوەی ئیسلامی بەردەوامە
ەیوەندیدار