ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

زانكۆی سلێمانی ئاگادارییەك بۆ خوێندكاران بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
زانكۆی سلێمانی ئاگاداری خوێندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی ناو شار دەكاتەوە، كە لە هەفتەی داهاتووەوە دەرگای بەشە ناوخۆییەكان دەكرێتەوە بە مەبەستی پڕكردنەوەی ئەستۆپاكی.

بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەكانی ناو شاری زانكۆی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، “خوێندكارانی ئازیزی بەشە ناوخۆییەكانی ناو شاری زانكۆی سلێمانی ئاگادار دەكەینەوە لە ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 14ی 6ی 2020 تاوەكو بەرواری 17ی 6ی 2020 دەرگای بەشە ناوخۆییەكانی كوڕان و كچان دەكرێتەوە و دەتوانن ئەستۆپاكی بكەن و سەرجەم پێداویستیەكانتان ببنەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، دەرگای بەشە ناوخۆییەكانی كوڕان و كچان لە كاتژمێر 9ی سەرلە بەیانی بۆ 1ی پاش نیوەڕۆ كراوە دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو خوێندكارانەی ڕێگەی هاتووچۆیان پێنادرێت و ناتوانن سەردانی بەشە ناوخۆییەكان بكەن، مۆڵەتیان پێدەدرێت تا ئەو كاتەی ڕێگەی هاتووچۆ كردن ئاسایی دەبێتەوە.

دەشڵێت: “داوا لە سەرجەم خوێندكارە بەڕێزەكان دەكەین لە كاتی سەردانی بەشە ناوخۆییەكان ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن و دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنن”.

کوردستان

کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس ئەنجامدەدرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بڕیارە دوو شەممەی داهاتوو کەرنەڤاڵێکی شیعریی لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ئەنجامبدرێت.

 

لەژێر ناونیشانی  (با شیعر بکەینە سەنگەری بەرگری) ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری کەرنەڤاڵێکی شیعری لەسەر ئارامگەی شێركۆ بێكەس لە پاركی ئازادیی لەسلێمانی ڕێکدەخات.

 

کەرنەڤاڵەکە لە ڕۆژی ۱۰ی۸ی۲۰۲۰ دووشەممە، کاتژمێر ٦ی ئێوارە ئەنجامدەدرێت

 

لەکەرنەڤاڵە شیعیرییەکەدا هەریەک لەم شاعیرانەى خوارەوە بەشداری دەکەن:

بەندی عەلی
ڕۆژ هەڵەبجەیی
فاتیح سەلام
سروە عوسمان
سەردار قادر
هەڵاڵە شەوکەت لهۆنی
هاوشان عەزیز
ڕەوەند ساڵح
مەریوان قەرەداغی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ توركیا دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی سوپای توركیا لە ڕێی هەژماری فەرمی خۆیەوە لە تویتەر، دیمەنی نوێی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

توركیا هاوكات لەگەڵ هێرشەكانی بۆ سەر هەرێمی كوردستان، لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستانیش هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری توركیا بانگەشەی ئەوەی كردووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 گەریلای پەكەكەیان كردووەتە ئامانج، بەڵام پەكەكە ئەو زانیارییانەی پشتڕاست نەكردووەتەوە.

بڵاوكردنەوەی دیمەنە ڤیدیۆییەكەش هاوكاتە لەگەڵ بۆردومانەكەی ئەمڕۆی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندی قامیشی سەر بە شارۆچكەی ماوەت لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناوچەی شارباژێڕیان بۆردومان كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندی قامیشی سەر بە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانییان بۆردومان كرد.

بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان بۆردومانەكە بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە، بەڵام ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو هێرشەدا نەزانراوە.

سوپای توركیا چەند ناوچەیەكی سنووری شارباژێڕی سلێمانییان وەك سنووری چالاكی پەكەكە دەستنیشان كردووە و ناوبەناو بەو بیانووە بۆردومانی دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان