ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ڕەتكرایەوە
(خەڵك) وردەكاریی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق ئاشكرادەكات

خەڵك- ئیدریس جەبار
پەرلەمانی عیراق بەكۆی دەنگ بڕیاردەدات دەست بۆ كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان نەبرێت، پەرلەمانتارێكی كوردیش ئەم هەنگاوە بە كارێكی باش لەقەڵەم دەدات و دەڵێت، حكومەت بە بڕیارەكەی پەرلەمانەوە پابەند دەكرێت.

حەسەن ئاڵی، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عیراق، بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند:”لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا بە كۆی دەنگ بڕیاردرا مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەوانەی داهاتییان سنوردارە كەمنەكرێتەوە، لە بڕگەی دووەمی دانیشتنی ئەمڕۆشدا بابەتی قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی بوو كە لەلایەن لیژنەی داراییەوە ئامادەكرابوو، لە دانیشتنەكەشدا بە هەمان شیًَوە بە كۆی دەنگ بڕیاردرا بابەتەكە گفتووگۆی زیاتری لەسەر بكرێت، بۆیە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاساكە دواخرا”.

بە وتەی حەسەن ئاڵی:”دەنگدانی ئەمڕۆی پەرلەمانی عیراق، هەنگاوێكی باشە بۆ ڕێگرتن لە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەوانەی داهاتییان سنوردارە، بەڵام سەبارەت بە مووچەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و وەزیرەكان و پەرلەمانتاران، و پلە باڵاكان، ئەوا ڕەنگە لە هەر كاتێكدا بێت مووچەكانیان كەمبكرێتەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە پێیوایە، ڕێگرتن لە كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لەم ڕەوشەدا، بە هەنگاوێكی باشی پەرلەمانی عیراق دادەنرێت كە حكومەتی پێوە پابەند دەكرێت، چونكە “وڵات لەسایەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەو تەنگژانەی پێیدا تێدەپەڕێت، بارگرانی زۆری لەسەر شانی هاووڵاتیان دروستكردووە، بۆیە ناكرێت لە بری كارئاسانی و سوككردنی باری سەرشانی هاووڵاتیان، بە كەمكردنەوەی مووچە هێندەی تر ژیان و گوزەرانیان بشێوێنرێت”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەر لەمانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندبوو”پەرلەمان دەنگیدا لەسەر ڕەتكردنەوەی مووچەی تەواوی فەرمانبەران و خانەنشیان بەهەرشێوەیەك لە شێوەكان و ڕەتكردنەوەی دانانی باج لەسەر مووچە بەبێ‌ بوونی یاسایەكی داڕێژراو”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتوو كە “بڕیارەكە سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و وەزیرەكان و پەرلەمانتاران و پلە باڵاكان ناگرێتەوە”.

عێراق

كازمی بۆ وەزارەتی ناوخۆ: ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق كە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانیشە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی كرد و چەند ڕاسپاردەیەكی دەركرد.

لە سەردانەكەیدا مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ڕایگەیاند: پیاوانی وەزارەتی ناوخۆ، نوێنەرایەتیی یاسا دەكەن، دەستدرێژیكردنەسەریان، مانای ئەوەیە دەستدرێژی كراوەتە سەر دەوڵەت.

مستەفا كازمی ڕاشیگەیاند: هێشتا هەلی ڕاستكردنەوەی هەڵەكان ماوە و دەكرێت هەڵەكان لەپێناو هەستانەوە ڕاستبكرێنەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق دووپاتیشیكرەوە: ڕێگە بە گوشاری سیاسی لە حزب و كەسایەتییەكانەوە نادەن و بە كارمەندانی ناوخۆی ڕاگەیاند: ئەركیان پاراستنی هەمووانە بەبێ دەستتێوەردان لە كاروبارەكانیان.

مستەفا كازمی وەزارەتی ناوخۆی بۆ پاراستنی دۆخی هەڵبژاردنەكانی داهاتوو ڕاسپارد و داواشی لێكردن ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن و پردی متمانە لەنێوان خۆیان و هاووڵاتیاندا دروست بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. پەلامارێك بۆ سەر ناوچەی سەوزی بەغدا شكستی پێهێنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاشكرایكرد: لەسەر ڕێگەی خێرانی محەمەد قاسم لە باشووری بەغدا دەستیان بەسەر 7 گوللە كاتیۆشادا گرتووە كە ئامادەكرابوون ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا بكرێن.

شانەی ئەمنی‌ عیراق ئاماژەی بەوەشكردووە: هەر ئەمڕۆ گوللە كاتیۆشایەك لەناوچەی دۆرەوە ئاڕاستەی ناوچەی سەوز كراوە، بەڵام بەبێ هیچ زیانێكی مرۆیی كەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێكی نەبووە. بەپێی زانیاریی میدیاكان دوای ئاڕاستەكردنی گوللە كاتیۆشاكە دەنگی تەقە بیستراوە و زەنگی ئاگادار كردنەوە لەباڵیۆزخانەكان لێدراوە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە بەتایبەت لەشەواندا گروپە چەكدارەكان لەدەوروبەری بەغداوە گوللە كاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز و بەتایبەت باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكەن.

هاوكات بەردەوام هێزە ئەمنییەكان لەدەوروبەری بەغدا ئۆپراسیۆن بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئاڕاستەكردن و دەستگیركردنی ئەنجامدەران ئەنجامدەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە.. مستەفا كازمی چووە ناو خۆپیشاندانی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ یەكەمجار چووە ناو خۆپیشاندەران و بەڵێنی پێدان داواكارییە ڕەواكانیان جێبەجێ بكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندانی بەشێك لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە بەغدا بەڕێوەچوو، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش چووە ناوخۆپیشاندەران.

كازمی گوێی لە داواكاری خۆپیشاندەران گرت و بەڵێنیدا داواكارییە رەواكانیان جێبەجێ بكات و لەهەمان كات باسی لەوەشكرد، حكومەت دوچاری كۆمەڵێك كێشەی كەڵەكەبوو بووە بەهۆی خراپیی بەڕێوەبردن و خراپ مامەڵەكردن لە ساڵانی ڕابردوودا.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنگاوانەی لە ئێستادا حكومەت گرتوویەتەبەر دژ بە گەندەڵی و ڕێككردنەوەی شێوازی بەڕێوەبردن، كاریگەرییەكی ئەرێنی دەبێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان